Accessibility links

د.مورادیان: خۆپیشاندانەکان دژی نەژادپەرستی بێگومان کاریگەرییان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەبێت


پارتی کۆماری کۆنگرەی نیشتمانی خۆی ڕۆژی دووشەممە لە 24ی ئەم مانگە لە شاری شارلۆتی ویلایەتی کارۆلاینای باکور دەستپـێکرد وچوار ڕۆژی خایاند. لە ڕۆژی کۆتایی کۆنگرەکە ڕەخنەی توند لە بەرنامەکانی جۆو بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان گریرا، بەڵام بەپێی شارەزایان کۆمارییەکان لە کۆنگرەکەیاندا زیاتر سەنگییان خستەسەر باسکردنی سەرۆک دۆناڵد ترامپ ولە ڕۆژی یەکەمی کۆنگرەکەدا پشتیوانی خۆیان بۆ سەرۆک ترامپ ومایک پـێنسی جێگری دووپاتکردەوە بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی ئەمەریکا. دوواترێ کۆنگرەکە لە واشنتن لە کۆشکی سپی بەڕێوەچوو. ئەلبەتە بەکارهێنانی کۆشکی سپی بۆ سازدانی کۆنگرەی هەرکام لە پارتییەکان ڕووداوێکی بێ پێشینەیە لە مێژووی ئەمەریکادا کە بەدڵنیای مشت ومڕی بەدووادادێت لەسەر شێوەی بەکارهێنانەکەی.

لەهەفتەی ڕابردووش دیموکراتەکان کۆنگرەی نیشتمانی خۆیان سازدا وجۆو بایدنیان کاندیدکرد وسیناتۆر کامڵا هێرسیش وەک جێگری بایدن بۆ پێشەبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە بەڕامبەر سەرۆک ترامپ وجێگرەکەی مایک پێنس کە لە 3ی مانگی 11ی 2020 سازدەدرێت.

د. ئازاد مۆرادیان لە بارەی کۆنگرەی کۆمارییەکان وبەراووردکردنی بەرنامە وشێوەی بەڕێوەبردنی لەگەڵ کۆنگرەی دیموکراتەکان بۆ دەنگی ئەمەریکا دووا. سەبارەت بە سازدانی سێ ڕۆژی کۆنگرەی کۆمارییەکان لە کۆشکی سپی گوتی بەکارهێنانی کۆشکی سپی بۆ کۆنگرەی هەرپارتییەک بە پێچەوانەی ‌(هاچ ئاکتە) واتە بە پێچەوانەی قانوونی ئەمەریکایە. ئەوەی سەرۆک دۆناڵد ترامپ کردی کارێکی بێ پێشینەبوو ومشتومڕ سازدەکات. حەیدەر کەریم لەدەنگی ئەمەریکا لەبەرنامەی هەلەو واشنتن ئەم بابەتە لەگەڵ د. ئازاد مۆرادیان، بەرپرسی کۆمیتەی کوردەکانی نیشتەجێی ئەمەریکا بۆ دیموکراسی ومافەکانی مرۆڤ بنکە لە شاری لۆس ئە نجلیسی ویلایەتی کالیفۆرنیا دووبارە تاوتوێ دەکەین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:28:12 0:00


XS
SM
MD
LG