Accessibility links

یەکەم گەشتی ئاسمانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات


یەکەم گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆی نێوان تەل ئەڤیڤ و ئەبو زەبی بڕیارە لە 31 ی ئەم مانگەوە دەستپێبکات و ڕۆژی پاشترا دەگەڕێتەوە. ئەمەش یەکەم هەنگاوی تۆکمەیە بۆ ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات کە لەسەرەتای ئەم مانگەدا مۆر کرا.

گەشتەکە لەلایەن هێڵی ئاسمانی ئیسرائیلی ئیل ئال بەڕێوە دەچێت کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گەشتەکانی ڕاگرتبوو. ژمارەی گەشتەکە 971 کە کۆدی ئیماراتە و شاندێکی ئیسرائیلی بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی مێر بێن شابات و شاندێکی ئەمەریکایی بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکار و زاوای سەرۆک دانۆڵد ترامپ جێرد کۆشنەری لەو گەشتەدا دەبن.

ڕۆژێک پاش ئەوە گەشتێکی ڕاستەوخۆ لە ئەبو زەبییەوە بۆ تەل ئەڤیڤ دەڕوات ژمارەی گەشتەکە 972 دەبێت کە کۆدی ئیسرائیلە.

بیرۆکەی گەشتی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەردوو وڵاتدا شتێکە کە چەند مانگێک لەمەوبەر هەر بیریشی لێنەدەکرایەوە.

گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆ یەکێک بوو لە یەکەم ڕێوشوێنەکانی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل باسی کرد، دوای ئیمزاکردنی سێهەمین پەیمانی ئاشتی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتێکی عەرەبی لە سەرەتای ئەم مانگەدا، ئەمەش دوای میسر و ئوردن.

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ
سەرۆک وەزیری ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ

ئەو گوتی ئیسرائیل کار بۆ ئەوە دەکات گەشتی ڕاستەوخۆ لە تەل ئەڤیڤەوە بۆ دوبەی بخاتەگەڕ کە بەسەر ئاسمانی سعودیەدا بفڕێت. نەتەنیاهۆ گوتی تەنیا گەشتێکی سێ کاتژمێرییە، لەگەڵ ئەوەشدا پیشەسازی فڕۆکەوانی ئیسرائیل و ئابووری ئیسرائیل دەگۆڕێت.

هێشتا ڕوون نییە ئایا ئەم فڕۆکەیەی کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بڕوات بەسەر ئاسمانی سعودیەدا دەفڕێت یان نا.

ئاڵای وڵاتی ئیسرائیل و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب (ئیمارات)
ئاڵای وڵاتی ئیسرائیل و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب (ئیمارات)

ئیسرائیل لە ئێستاوە دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە کردن لەسەر بژاردەی گشتوگوزارکردن لە دوبەی و ئەبوزەبی.

گادی هیتمان پرۆفیسۆری لێکۆڵینەوکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئاریل دەڵێت ئیمارات دەخوازێت ڕۆڵێکی زیاتر لە هەرێمەکە بگێرێت.

ئەو دەڵێت " ئەوان خیان بە دەسەڵاتێکی سیاسی نوێی هەرێمەکە دەبینن، و دەیانەوێت ببن بە بەشێک لە نێوەندگیری کردن لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان لە داهاتوودا."

چاوەڕوان دەکرێت کوشنەر و شاندەکەی ئەمەریکا سەردانی چەند وڵاتێکی تری عەرەبی بکەن تا هانیان بدەن ئەوانیش ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیلدا مۆر بکەن.

XS
SM
MD
LG