Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: ئێران لە مەنگەنەی ئەمریکادا


سەرۆکی ئەم مانگەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ناتوانێت هیچ بڕیارێک بدات لەسەر هەوڵێکی ئەمریکا بۆ سەپاندنەوەی سزا نێونەتەوەییەکان بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا.

بۆ ئەم مانگی هەشتە، وڵاتی ئیندۆنیسیا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.

ئەم وەڵامەی باڵیۆزی ئیندۆنیسیا بۆ پرسیاری هەردوو وڵاتی چین و ڕوسیا بووە لە کۆبوونەوەیەکی ئەم دواییەی ئەنجومەنی ئاسایشدا کە سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو.

باڵێۆزی ئەمریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان
باڵێۆزی ئەمریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان


لێدوانەکەی سەرۆکی ئەم مانگەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە مایەی توڕەیی و ناڕەزایی باڵێۆزی ئەمریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، توڕەیی ناڕەزاییەکە گەیشتە ئەو ئەندازەیەی؛ ئەو وڵاتانەی دژی ئەم هەنگاوەی ئەمریکان بۆ سەپاندنەوەی سزا نێونەتەوەییەکان بەسەر ئێراندا بە "تێرۆریست" ناودێر بکات.

کێلی کرافت، باڵیۆزی ئەمریکا بۆ یو ئێن دەڵێت "مەخابن لەوێدایە، کە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە ڕێگەی خۆیان بزرکردووە و خۆیان وەک یاوەرانی تێرۆریستان بینیوەتەوە."

هێشتاش نازانرێت ئایا ئەو هەنگاوەی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی یو ئێن کۆتایی بە هەوڵەکانی ئەمریکا دەهێنێت بۆ سەپاندنەوەی سزا نێونەتەوەییەکان بەسەر ئێراندا؟


میوانی بەرنامە:

جەلیل ئازادیخا، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی

بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ لە هەفتەی ڕابردوودا هەوڵیدا ئەو سزا نێونەتەوەییانە بەسەر ئێراندا بسەپێندرێنەوە، پاش ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بەرنوسێکی ئەمریکای ڕەت کردەوە بۆ درێژکردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران کە لە ناوەڕاستی مانگی 10دا وادەکەی تەواو دەبێت.

هەرچۆنێک بێت، لە سەروبەندی ئەم پەرەسەندنانەی ناو ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و ڕۆژی چوارشەممەش سەردانی بەحرەینی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویە "لەبەحرەین وتووێژمان لەسەر گرنگیی یەکێتی کەنداو و هەروەهاش بەرەنگاربوونەوەی ڕۆڵ و کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئێران کردووە."

ئایا ئێران لەسەر هەردوو ئاستی نێونەتەوەیی و ناوخۆییش لە چ ڕەوشێکدایە؟

ئایا ناڕەزاییەکانی گەلانی ئێران دەبنە فشار بەسەر ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە؟

کاتێک خەڵکی ئێران ئامادەیە بۆ گۆڕانکاری و ئۆپزسیۆن ئامادەیی نییە لەناو خەڵکدا، ئەڵتەرناتیڤ چییە بۆ ئەم ڕژێمەی کۆماری ئیسلامی ئێران؟

ئایا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، تەواوی ئەم هاوکێشانە دەگۆڕێت کە سەبارەت بە ئێرانن؟
جەلیل ئازادیخا، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی ، لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا، وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسی تریش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:59 0:00



XS
SM
MD
LG