Accessibility links

هێرشبەرەکەی سەر مزگەوتەکانی نیوزیلاند سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا دەسەپێندرێت


تاوانبار برنتن تیرنت
تاوانبار برنتن تیرنت

دادگایەکی نیوزیلاند سزای زیندانی هەتا هەتایی بەبێ ئازادبوون بە کەفالەتی سەپاند بەسەر ئەو کەسەی کە خۆی بە پشتیوانی باڵادەستی سپیپێست دەزانی و لە ساڵی ڕابوردوو 51 کەسی لەناو دوو مزگەوتی نیوزیلانددا کوشت.

برنتن تێرنت کە خەڵکی ئوسترالیایە هیچ قسەی نەکرد کاتێک دادوەرەکەی دادگای باڵای کرایسچەڕچ، کامیرۆن ماندەر ڕۆژی پێنجشەممە لە دووا ڕۆژی دانیشتنە چوار ڕۆژییەکەی دادگادا بڕیارەکەی دا. ئەمەش یەکەم جارە سزای هەتا هەتایی بەبێ ئازادبوون بە کەفالەت بدرێت بەسەر کەسێکدا لە نیوزیلاند.

دادوەر ماندەر کردارەکەی تێرنت‌ی بە " نامرۆڤانە" لەقەڵەم دا و پێی گوت " تۆ هیچ ڕەحمێکت بەو خەڵکە نەکرد کە کوشتوتن."

تێرنت بە ڕێگای پارێزەرەکەی کە لەلایەن داگاوە بۆ دیاری کرابوو گوتبوی ئەو دژی سزاکەی نییە. لە مانگی ڕابوردوو هەمو پارێزەرەکانی دەرکردبوو.

هێزە چەکدارەکان پاسەوانی دەکەن لە کاتێکدا ڕزگاربوان و ئەندامانی خێزانی قوربانیان دەچنە نێو دادگای کرایسچێرچ
هێزە چەکدارەکان پاسەوانی دەکەن لە کاتێکدا ڕزگاربوان و ئەندامانی خێزانی قوربانیان دەچنە نێو دادگای کرایسچێرچ

نزیکەی 90 ڕزگاربوو و ئەندامانی خێزانی قوربانیانی ڕووداوەکەی 15 ی مانگی 3 ی ساڵی 2019 لە مزگەوتی نور و لینوود لە ساری کرایسچێرچ بەیاننامەی خۆیان پێشکەش کرد. تێرنت دانیشت بە وردی گوێی لە گەواهیدانەکەیان بوو کە کاردانەوەی جۆراوجۆریان هەبوو هەر لە توڕە بوونی گریانەوە بگرە هەتا نیشاندانی خواستنی بەخشین.

تێرنت بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە مانگی 3 دا دانی بە تاوانەکەی خۆیدا نا کە کوشتنی 51 کەس بوو. چەند کاتژمێرێک بەر لە هێرشەکەی ئەو لێدونێکی دوورودرێژی لە ئۆنلاین بڵاوکردەوە تیایدا هۆکارەکانی هێرشەکە ڕادەگەیەنێت. پاشان بە ڕاستەوخۆ هێرشەکەی لە فەیسبووک بڵاوکردەوە کە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی لە سەرانسەری جیهاندا بینیان بەر لەوەی لەسەر فەیسبووک لابدرێت.

ئەو ڕووداوە کوشندەترین هێرشی لەو جۆرە بوو لە مێژووی نیوزیلانددا ڕووبدات. ئەو کۆمەڵکوژییە بووە هۆی قەدەغەکردنی چەکی ئۆتۆماتیکی لەشکری و یاسای نوێی چەک لە نیوزیلاند.

XS
SM
MD
LG