Accessibility links

هاوکار جەلال: لە هەولێر نزیکەی 600 کەس پلازمای بەخشیوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت پلازما ببەخشن


لە هەولێر بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا خەڵکێکی زۆر ئەوانەی کەلە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە ڕوو لە سەنتەری خوێنی هەولێر دەکەن بۆ بەخشینی پلازمای خوێنیان و دەڵێن لەوانەیە بەهۆی پلازمای خوێنی ئەوانەوە بەشێکی زۆر لە تووشبووانی ئێستای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مردن ڕزگار بکرێن.

لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا هاوکار جەلال بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بانکی خوێن لە هەولێر ڕاگەیاند تا ئێستا 1200 یەکەی پلازمایان وەرگرتووە واتا نزیکەی شەش سەد کەس پلازمای بەخشیوە ئەوانیش پەیوەستن بەوەی کە پلازما وەربگرن و ئەوەی کە زانیویانە کۆمەڵێکی باش سودیان لێ بینیوە، هەروەها گووتیشی" ئەوان نەخۆشەکانی کۆرۆنا نابینن بە نووسراوی فەرمی لەسەر داوای نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا پلازمایان بۆ ڕەوانە دەکەن".

بەپێی سەرچاوەکان خەڵکێکی زۆر لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە بەڵام بەشێکیان تا ئێستا سەردانی بانکی خوێن ناکەن بۆ بەخشینی پلازما.

بۆچی بە پاڵپشتی زاناکانی مایکرۆبایۆلۆجی و بەرگری زانین و خوێنزان و ئامرازەکانی خوێندنی باڵا هەڵمەتێکی دەستبەجێ ڕاناگەیەنرێت بۆ کۆکردنەوەی پلازما ؟

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بانکی خوێن لە هەولێرگووتی" تا ئێستا کێشەی کەمی پلازمامان نەبووە و توانیومانە ئەو بەشەی کە داواکراوە دابینی بکەین، بەرێوەبەرایەتی بانکی خوێن بەشی زانستی هەیە بەرپرسی بەشی زانستی پزیشکی نەخۆشیەکانی خوێنە بەرێنمایی ئەو بەشە وەرگرتنی پلازما جێبەجێ دەکرێت و دوو جاریش وەزارەتی تەندروستی بانگەوازی بەخشینی پلازمای ڕاگەیاندووە بۆیە توانیومانە ئەو بەشە پلازمایەی کە لە هەولێر داوا دەکرێت دابینی بکەین لە بەرنامەدا هەیە کە لە ئایندەدا هەڵمەتی بەخشینی پلازما ڕابگەیەنین."

لە میانەی وتووێژەکەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا هاوکار جەلال بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بانکی خوێن لە هەولێر ڕوونیشیکردەوە " ڕۆژانە پەیوەندی بەو کەسانەوە دەکەین کە چاکبوونەتەوە و هانیان دەدەین پلازما ببەخشن و پێیان دەڵێین کە ئەو پلازمایەی دەیبەخشن لەوانەیە کەسێک لە مردن رزگاربکات، پلازما دەدرێتە کەسێک کە باری تەندروستی ناجێگیرە و لە تەندروستیەکی خراپدایە و کێشەی تەندروستی هەناسەدانی هەیە لەوانەیە ئەو پلازمایەی کە دەبەخشرێت ببێتە هۆی رزگارکردنی ئەو کەسە لە مردن بۆیە ئەوان هانی ئەو کەسانە دەدەن کە چاکبوونەتەوە و بانگەواز دەکەن و داوا دەکەن ئەو کەسانەی تا ئێستا پلازمای خوێنیان نەبەخشیوە پلازما ببەخشن و ئەو کەسەشی کە پلازمای بەخشیوە دەتوانێت دوای یەک هەفتەیەک تا دە ڕۆژ بەتێپەڕبوونی یەکەم بەخشینی پلازما دووبارە پلازما ببەخشێتەوە و هیچ زیانێکیشی نیە بەڵکو سودێکی زۆری بۆ جەستەی ئەو کەسە هەیە کە پلازماکە دەبەخشێت و دژە تەنەکان چەندهێندە دەبێت و نوێ دەبێتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:50 0:00


XS
SM
MD
LG