Accessibility links

ئۆپزسیۆن دەڵێت ژەهرخوارد کراوە و مۆسکۆ نکوڵی دەکات


کرملن نکوڵی دەکات لەو هەواڵانەی دەڵێن مۆسکۆ دەستی هەبووە لەو هێرشەی کرایەسەر ئەلیکسی ناڤالنی سەرکردەی ئۆپزسیۆن.

ناڤالنی، لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا هێڵراوەتەوە و لە کۆمادایە و پزیشک دەڵێن ئەنجامەکانی تاقیکردنەوە تەندروستییەکان نیشانی دەدەن کە ئەلیکسی ژەهرخوارد کراوە.

هاوپەیمانەکانی ئەم سیاسییە ئۆپزسیۆنە دەڵێن کرملن لە پشت ژەهراویکردنی گەورەترین ڕەخنەگرەوەیە لە حکومەتی ڕوسیا، هەروەها داواش دەکەن لێکۆڵینەوە بکرێت تا بزانرێت ئایا ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا لە پشت ئەم پیلانی ژەهراوی کردنەوەیە یان نا.

دیمتری بیسکۆڤ، وتەبێژی کرملن، ئەمڕۆ سێشەممە بە پەیامنێرانی وتووە "ئەم گوناهبارکردنانە بە هیچ شێوەیەک دروست نین و تەنها دەنگە دەنگێکی بۆشن و هەرگیز بە شتێکی ڕژدیش وەریناگرین."

ئەلیکسی ناڤالنی، کە یەکێکە لە توندترین ڕەخنەگر لە سەرۆکی ڕوسیا و لێکۆڵەریشە لەسەر دۆسێکانی تایبەت بە گەندەڵی، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو،لە فڕۆکەدا کە لە سیبریاوە دەگەڕایەوە بۆ مۆسکۆ، هەستی بە نەخۆشی و داهێزرانی گیانی دەکرد، هەر بەو هۆیەشەوە فڕۆکەکە بە ناچاری نیشتەوە و برایە نەخۆشخانەی ئومسک.

لە پشووی هەفتەدا، گواسترایەوە بۆ نەخؤشخانەی شارتیە لە بەرلین و لەوێش پزیشکەکان وتیان ئاماژە هەن بەوەی مەتریاڵی کۆڵینستیراز لە لەشیدا هەبێت.
ئەم مەتریاڵە ئاوێتەیەکی کیمیاییە و بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە بەکاردەهێنرێت، بەڵام لە هەمان کاتیشدا لە هەندێک لە گازەکانی دەمار و دەرمانی تایبەتی لەناوبردنی مێرووەکانیشدا هەیە.

ئانگیلا مێرکل، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ئامادەیی خۆیی نیشاندا بۆ هاوکاریکردنی ناڤالنی و لەگەڵ ژمارەیەک ڕێبەرانی تری ئەوروپادا داوای کردووە لە ڕوسیا لێکۆڵینەوە بکرێت لەسەر ئەو ڕووداوە.

پێشدەچێت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، هاوکاتی سەردانەکەی ئەمڕۆ سێشەممەی بۆ ڕوسیا، ئەم دۆسێیە لەگەڵ کاربەدەستانی ڕوسیادا بخاتە بەر باس.

کیرا یارمش، وتەبێژی ئەلیکسی ناڤالینی، لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا نوسیویە" ئاشکرایە بە شێوەیەکی ڕاستلێکۆڵینەوە لەسەر ئەم تاوانە ناکرێت تا تاوانبار بدۆزرێتەوە، لە هەمان کاتیشدا ئێمە هەموومان باش دەزانین تاوانبار کێیە."

XS
SM
MD
LG