Accessibility links

چنوور فەتحی: ناکۆکییەکانی نێوان حکومەت و کاربەدەستانی تەندروستی لەئێران وایکردووە خەڵک تووشی سەرلێشێوان بن


بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە تاکو ئێستا بیست هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

لە ئێستادا وڵاتی ئێران بەرزترین ڕێژەی مردنی تۆمار کردووە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوەلە ناو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە تەنانەت بە پێی هەواڵ و سەرچاوە نافەرمییەکانی ئێران ئەم ئامارەی کاربەدەستانی ئێران باسی ڵێوە دەکەن زۆر دوورە لە ڕاستی و ڕێژەی مردن و تووشبوونەکە زۆر زیاترە لەم ڕێژەیە.

لەم بارەیەوە بەفراو نوری وتووێژێکی لەگەڵ خاتوون چنوور فەتحی، نووسەر و چالاکی مەدەنی لە شاری سەقز سازداوە.

چنوور خان لەم وتووێژەدا باس لەوە دەکات کە ناکۆکییەکانی نێوان حکومەت و کاربەدەستانی تەندروستی ئێران و لێژنەی بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێراندا وایکردوە خەڵک تووشی سەرلێشێوان بن و گرنگی بە رێنوماییە تەندروستییەکان نەدەن.

هەروەها دەشڵێت بەهۆی نەبوونی پشتیوانی حکومەت، خەڵک ناچارن بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی ژیانیان لە ماڵ بڕوەنە دەرێ و زۆر بایەخ بە کۆت و بەندەکان نەدەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:40 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG