Accessibility links

لە دهۆک چەند چالاکوانێک دەستگیر دەکرێن


پاش دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی زاخۆ ژمارەیەک لە چالاکوانانی پارێزگای دهۆک دەستگیر کراون

ئەمەش لە کاتێکدا بووە ئەو چالاکوانانە هوڵیان دابوو خۆپیشاندانی ناڕەزایی لەسەر نەدانی موچەو پاشەکەوتنی موچە خراپی گوزەرانیان ئەنجام بدەن.

دووان لەو چالاکوانانەی کە دەسگیر کراون بەدەل بەرواری و ئۆمێد باڕۆشکین.

چەند پارێزەرێک بە خۆبەخشانە لەسەر دۆسێکەی ئەوان کار دەکەن.

بە پێی ڕاگەیاندنی سەنتەری میترۆ هەتا ئێستا 30 کەس لە دهۆک دەستگیر کراون.

ئەیهان سەعید بەرپرسی وسەنتەری میترۆ لە دهۆک دەڵێت " ئەوە ڕەوشەی ئێستا لە بادینان ڕوودەدات دەتونم بە ڕەشبگییەکی سەرتاسەر لە ناوچەی بادینان نادێری بکەم، چونکە شێوازی گرتنەکان لە چوارچێوەی یاسایی دەرچووە."

پەیامنێرمان سەلام باڵایی لە دهۆک ڕایگەیاند ڕۆژی شەممە پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاندووە ئەو کەسانە لە سەر ئاژاوەنانەوە دەستگیرکراون نەک خۆپیشاندان.

ڕاپۆرتی پەیامنێرمان سەلام باڵایی

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:44 0:00


XS
SM
MD
LG