Accessibility links

سەلام عەبدوڵا: کامپەینی نەخۆشخانەی ئەڵوەن لە شاری خانەقین لەسەر بناغەی بیرۆکەی هەرەوەزی دامەزراوە


نەخۆشخانەی ئەڵوەن لە خانەقین

کاری هەرەوەز لە شاری خانەقین لە لایەن کەسانێکی دڵسۆزەوە بۆ ساڵانێکی زۆر وا بەردەوامە. ئێستاکەش بۆ نەخۆشخانەی ئەڵوەن هەڵمەتێک وە یاخود کامپێنێک لە ئارادایە بۆ یارمەتیدان لە دابینکردنی پێداویستیەکانیان.

سەلام عەبدوڵا ڕۆژنامەنووس و چالاکی کاروباری سڤیل و ئەندامێکی ئەو کامپێنە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەم کامپەینەی نەخۆشخانەی ئەڵوەن لە شاری خانەقین لەسەر بناغەی بیرۆکەی هەرەوەزی دامەزراوە کە هەزاران ساڵە بوونی هەیە، کاتێک کۆمەڵگە لە هەر بوارێکدا ڕوبەڕووی کێشەی قورس ئەبێت ، لەسەر ئەم بناغە ،ئەم نەخۆشخانە بە هێز و وێژدانی خەڵکی شاری خانەقین بە پلەی یەکەم و هەر کەسێکیش بە پێی توانای خۆێ بەشداریان کرد و نەخۆشخانەکەیان دامەزراند".

کاک سەڵام هەروەها دەڵێت " ئەم نەخۆشخانە پێداویستی هەیە، بۆ دەرمان، بۆ جل و بەرگی خۆپاراستن، بۆ چەندین ئامێری پزیشکی گرنگ و گران، ئەمە نەخۆشخانەیەکی گشتیە وە ئێمەش بە هیچ شێوەیەک نە ئەمڕۆ، نە سبەی، ئەگەر کەسانێکی پیلانگێڕ هەبن بیانەوی بیکەنە کەرتی تایبەت، ئەوە لەسەر خوێنی ئێمە ئەبێت بە کەرتی تایبەت، دەبێت بۆ هەمیشە وهەتا هەتایە وەکو نەخۆشخانەیەکی گشتی بمێنێتەوە ".

کاک سەلام دەشڵێت ئەو کێشە و گیروگرفتەی کە لە ئارادایە تەنها خانەقین نییە بەڵکو هەموو هەرێمی کوردستانە، گرفتەکە ئەوە نییە کە حکومەت نەخۆشخانە گشتیەکانی خستووەتە هەراجخانە، بایەخ زیاتر بە نەخۆشخانە تایبەتەکان ئەدەن، بەڵکو ئێمە لە بەرامبەر قەیرانی تەواوی سیستمێکی سیاسەتی لیبڕالیزمی نوێی جیهانین، ئا ئەمەیە نموونەی حکومەتی هەرێم کە پێشکەش بە خەڵکی کوردستانی کردووە، ئێمە قەیرانێکی گشتیمان هەیە، تەنها قەیرانی نەخۆشخانە و بەدی خزمەتگوزاری تەندرووستی نییە ، بەڵکو مووچە، کارەبا و دادوەریەکانیشە، واتە تەواوی بارودۆخی ژیانی هاووڵاتیان بە هۆی سیاسەتی بازاڕی ئازاد ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:36 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG