Accessibility links

دانا دارا: قۆرخکاریەکی سیاسی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان کەمینەیەکی دەوڵەمەند و زۆرینەیەکی هەژاری دروستکردووە


دانا دارا
دانا دارا

ئاڵۆزی و ناڕەزاییەکان لەم چەند ڕۆژەی دوایدا لە چەندین شارو شوێنە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەبوو بەهۆی نەبونی موچە و خراپی باری ئابوری خەڵک لە هەمان کاتیشدا کاردانەوەکان و مامەڵەی هێزەکانی ئاسایش لەگەڵ خۆپیشاندەراندا دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەردوو شارەکانی دهۆک و هەولێر.

بۆسەنگ خستنەسەر ئەم بابەتە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گفتوگۆی لەگەڵ ڕاوێژکاری پەرلەمانی کوردستان دانا دارا ئەنجامداوە.

دانا دارا بە دەنگی ئەمەریکای گوت هەرێمی کوردستان لە ئێستادا لە قوڵایی ژمارەیەک قەیرانی گەورەدایە و دۆخی هەرێمی کوردستانیش بەو شێوەیە بەردەوام نابێت بەڵکو قەیرانەکان قوڵتر دەبنەوە کە ڕەنگە لە ئایندەیەکی دوور یا نزیک زۆر لاواز ببێت، تەنانەت ڕەنگە مەترسی بکەوێتە سەر کیانە سیاسیەکەشی کە پێی دەوترێت هەرێم.

"گەر پێشتر نەدانی موچە ناوی پاشەکەوتی لێنرا بێت ئێستا ئەم ناوەشی نییە."

دەشڵێت "نەکردنی حکومڕانیەکی باش و دروست لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان هەروەها قۆرخکاریەکی سیاسی و ئابوری کە کەمینەیەکی دەوڵەمەند و زۆرینەیەکی هەژاری دروستکردوە بونەتە هۆی دروستبونی ئەم قەیرانانە، ئەگەر پێشتر نەدانی موچە ناوێکی هەبوبێت وەک پاشەکەوت ئەوا ئێستا ئەم ناوەشی نیتە."

سەبارەت بە خۆپیشاندەران لە بەشێک لە شارەکانی هەرێم دانا دارا دەڵێت "پرسی خۆپیشاندان و ڕێکخستنەکەی بە یاسا ڕێکخراوە، لە کاتێکدا لە زۆربەی وڵاتان خۆپیشاندان بە ڕێنمایی ڕێکخراوە نەوەک بە یاسایەکی تایبەتمەند، هەروەها ئاگادارکردنەوەیەک هەیە نەک مۆڵەت وەرگرتن، یاسای خۆپیشاندان لە هەرێمی کوردستان یەکێکە لە یاسا ناباشەکان چونکە ڕەزامەندی هەموو لایەنەکانی پێویستە."

ئاماژەشی بەوە کرد گرفت و ناڕەزایی و ئازارەکانی خەڵک لەوە زۆر زیاترن لە ئێستادا مەترسی کەوتۆتە سەر گیرفانی هاوڵاتی ئەگەر لایەنی سیاسی بهێڵێت پێدەچێت خۆپیشاندانەکان بەردەوام بن و هەندێک شاری دیکەش بگرێتەوە، بە تایبەتیش لەو شوێنانەی کوردستان کە کەمتر دەتوانن دەنگی ناڕەزایی خۆیان بەرز بکەنەوە.

هەروەها سەبارەت بە ئازادی ڕۆژنامەگەری و داخستنی نوسینگەکانی کەناڵی تەلەفزۆنی ئێن ئاڕ تی گوتی " یاسای 35 ی ساڵی 2007 بەتەواوی قەدەغەی کردوە دەزگای میدیایی دابخرێت، هیچ کام لە سێکتەرە حکومیەکانی وەک ئەمنی و یاسایی و ڕۆشنبیری بۆی نیە دەزگاکان دابخات، بەڵکو دەتوانێت سکاڵای لەسەر تۆمار بکات و بیدات بە دادگا، بەڵام لە هەرێمی کوردستان زۆرجار مامەڵەکردن لەگەڵ رۆژنامەوان بە یاسای ڕۆژنامەگەری ساڵی 2007 ناکرێت بەڵکو بە یاسای سزادان دەکرێت، ئەم جۆرە سزایانە بۆ هەر میدیایەک بێت گونجاو نییە."

بۆ درێژەی ووتوێژەکە کرتە لەم فایلە دەنگیەی خوارەوە بکە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:38 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG