Accessibility links

سەرۆکی مەکسیک بەرگری لە براکەی دەکات کە پارەی لە پشتیوانانی وەرگرتووە


سەرۆکی مەکسیک ڕۆژی هەینی داوای لە کاربەدەستان کرد لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆییانە بکەن کە نیشان دەدات براکەی پارە وەردەگرێت و دەڵێت ئەو پارانە بەشێک بوون لە کۆکردنەوەی کۆمەک کە لە ساڵی 2015 بۆ هەڵبژاردنە خۆجێهییەکان بەکارهاتووە، گەندەڵی نەبووە.

ئەو گوتی " ئەوانە هاوکاریبوون بۆ بەهێزکردنی بزوتنەوەکە لە کاتێکدا کە خەڵکی پشتیوانیان دەکرد، ئێمە چەند ساڵە شەڕیان بۆ دەکەین و خەڵکی لە ڕووی داراییەوە هاوکارییان کردووە، هەروەکو ئەوەی کە چۆن شۆڕشەکان دەستپێدەکەن."

سەرۆکی مەکسیک ئەم قسانەی لە کاتێکدا کرد دوو گرتە ڤیدیۆی بە ئینتەرنێتدا بڵاوبۆتەوە. ڤیدیۆکان لەلایەن دەزگای ڕاگەیاندنی لاتینۆسی مەکسیک بڵاوبۆتەوە لە کاتێکدا مەکسیک دەستیکردووە بە دادگاییکردنی بەڕێوەبەری پێشوی کۆمپانیای نەوتی دەوڵەتی مەکسیک، پێمێکس کە سەرۆکی پێشو و کاربەدەستە باڵاکانیشی تیادا تۆمەتبار کراوە.

لۆپێز ئۆبرادۆر گوتی " مەبەست لەم ڤیدیۆیە لەکەدارکردنی وێنای حکومەتە بەڵام ئەوان ناگەن بە ئامانجی خۆیان، هەنێک باڵندە هەن بە قوڕاودا تێدەپەڕن و پیس نابن. منیش پەڕەکانم وەکو ئەوە وایە. هەمیشە توانیومە لە ناخۆشییەکاندا دەربازبم."

ئەو گرتە ڤیدیۆیانە نیشان دەدات دەیڤد لیۆن، ڕاوێژکاری لۆپێز ئۆربرادۆر بەرلەوەی ببێت بە سەرۆکی ئاژانسی پاراستنی سڤیلی، دراو دەدات بە براکەی سەرۆک. کاتێک پرسیاری لێکرا ئایە ئەو پارەیە وەکو هاکاوکاری هەڵمەتەکان لەلایەن حکومەتەوە تۆمار کراوە، لۆپێز ئۆربرادۆر گوتی نازانێت.

XS
SM
MD
LG