Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: پاراستنی ئازادییەکانی تاکە کەس لە هەرێمی کوردستاندا


ئازادی ڕادەربڕین یەکێکە لە هەرە بنچینەیی ترین مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ و دەکرێت بگوترێت ئەم ئازادی ڕادەربڕینە بۆتە دیاردەیەکی جیهانیانە و لە زۆر ئاستدا قسەی لەسەر دەکرێت.

ئازادی ڕادەربڕین، دەروازەیەکی گەورە و گرانە بۆ ئازادی ڕاگەیاندن یان میدیا، هەر بۆیە لێرەدا دەگوترێت پێویست بە یاسا هەیە بۆ پاراستن و جێگیرکردنی ئەو مافانەی پەیوەندییان بە ئازادییەکانی تاکە کەسەوە هەیە، نەک ئەوەی لە پەرلەمانەکاندا بۆ پێشێلکردنی ئازادییەکان یاسا تێبپەڕێندرێت.

لەم یەک دوو هەفتەیەی ڕابردوودا، جارێکی تریش مشتومڕ لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا دروست بوو لەسەر بەرنوسێکی پێشنیازکراوە بۆ پڕۆژە یاسای میدیای ئەلیکترۆنی.

ژمارەیەک پەرلەمانتار ئەو بەرنوسەیان واژۆ کردبوو.


میوانی بەرنامە:

مەم بورهان قانع، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق

زۆرێک لە ڕوناکبیران، نکوڵی ناکەن لەوەی ڕەوشی هەندێک لە بەناو میدیای ئەلیکترۆنی سنورەکانیان بەزاندووە و تەنانەت لە هەندێک باریشدا تەواوی ئیتیکی ڕۆژنامەوانی تیادا فەرامۆشکراوە و ئازادییەکانی ڕاگەیاندن و ڕادەربڕینیشی خستۆتە ژێر پێوە، هەر بۆیە جەخت دەکەنەوە لەوەی پێویستە بە یاسا ئەم میدیایە و تۆڕەکانی سۆشیال میدیا ڕێکبخرێن.
ئەی کەواتە ئەگەر وایە، ئەم هەموو هەڵایە چی بوو لەسەر بەرنوسی پێشنیازکراوی ئەم یاسایەی میدیای ئەلیکترۆنی؟

ئایا هەر تەنها پۆپۆلیستەکان بوون لە پشت مشتومڕە گەرموگوڕەکانەوە؟ یاخود نیگەرانییە زۆرەکانی لەسەر ئازادییەکانی تاکە کەس هەن، بوونە هۆکاری ئەو بەرەنگاربوونەوە ئاشکرا و ڕاشکاوانە؟

خاڵیکی تریش کە زۆر گرنگە ئاماژەی پێبکرێت، ئەوەیە متمانە بە پەرلەمان، تا ڕادەیەکی زۆر کەمی کردووە و هەر هیچ نەبێت لە ئێستادا وەها سەیری ناکرێت کە شوێنێک بێت بۆ پاراستنی یان داکۆکیکردن لە ئازادییەکانی هاوڵاتیان.

مەم بورهان قانع، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا، وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:15 0:00
XS
SM
MD
LG