Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: بەندی عەلی


شیعری کوردی لەگەڵ ئەوەشدا بەرەوپێشچوونی گەورەی بە خۆوە بینیوە بەڵام نکوڵیش ناکرێت لەوەی وەک دەگوترێت ئەم ژانرە فەرهەنگییەمان بەدەر نییە لە کەموکوڕی و کەمتەرخەمی کە زۆرێک لە نوسەران بە قەیران ناودێری دەکەن.

جا کەواتە جێی خۆیەتی بپرسین ئایا شیعری کوردی لە قەیراندایە؟

زۆربەی ڕەخنەگران هاوڕان لەسەر ئەوەی کۆڵەکەکانی شیعر، وەک زمان، شێوازەکانی دەربڕین، لاسایی کردنەوە، فەرامۆشکردنی جوانکاری و موزیک لە وێنە شیعرییەکاندا ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە.

بێگومان ئەم گرفتانە بارێکی نەرێنی لای خوێنەری ڕژدی تێکستەکان دەخوڵقێنێت.

بەندی عەلی شاعیر دەنوسێت "هەست دەکەم ئەو نوسینانەی جدی و هونەری و هزر و ئیستاتیکایان زیاتر تیادایە، خوێنەریان کەمترن لەو نوسینانەی بەناوی ڕەخنەوە پڕ لە جنێون لەم حزب یان ئەو حزب، گەر ئەم هەستەم دروست بێ، واتە خوێندنەوە بەرەو هەڵدێر دەڕوات، لەگەڵیشیدا ئاستی وشیاری زۆرینە..... بەداخەوە."

پێویستە ئیستێک لەبەردەم ئەم بۆچوونەدا بکەین و بزانرێت ئایا کێشەکە لای خوێنەرە یان لەناو ئەو دەق و تێکستانەدان کە بڵاو دەبنەوە.

دەشێت یەکێک لە هۆکارەکان بۆ ئەم پاشەکشەیە لە خوێندنەوەی تێکستە ڕژدەکاندا بگەڕێتەوە بۆ کەمی ڕەخنەی ڕژد و نەتوانینی ئەوەی بەرچاوڕوونی بدرێت بە خوێنەر لەو ڕوانگەیەوەی ئاڕاستەکان یان ئاشکراکردنەکان لە ڕەخنەدا وەک ڕەگەزێکی دنیابینی و بیرکردنەوە، یارمەتیدەرن بۆ هەموو خوێنەرێک، چونکە وەک دەگوترێت هەموو دەقێک پێویستی بە ڕاڤەکردنێک هەیە و ئەو ڕاڤە کردنانەش چەندێک دوابکەوێت ئەوەندە و زیاتریش پرۆسەی ڕاڤەکردن ئاڵۆز دەکات.

لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدا، بەندی عەلی شاعیر، وێڕای باسکردنی ئەزمونی شیعر، ڕای خۆیشی باسدەکات لەسەر دەق و خوێنەر و ڕەخنەش:

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:10 0:00

XS
SM
MD
LG