Accessibility links

دکتۆر شاخەوان خەیلانی: ئەگەر 400 کەس تووشی کۆرۆنابن وادابنێ 4 هەزار کەس تووش دەبێت


بەپێی زانیارییەکانی پزیشکان لە هەرێمی کوردستاندا ڤایرۆسەکە لە لووتکەدایە بەڵام هێشتا نەخۆشخانەکانیان لە توانایاندا هەیە کە تووشبووانی کۆرۆنا وەربگرن و چارەسەریان بکەن و وەک خۆیان دەڵێن هەندێک جار کێشەی ئۆکسجینیان بۆ دروست دەبێت و ژمارەیەکی زۆریش لە تووشبووانی کۆرۆنا لە ژێر ئامێری هەناسەدانن و هەوڵ دەدرێت کێشەی ئۆکسجین چارەسەر بکرێت.

دکتۆر شاخەوان خەیلانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی لە هەولێر لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند " نەخۆشی زۆر قورس و ئەوانەی کە باری تەندروستیان زۆر ناجێگیرە بە ڕاپۆرت دێنە نەخۆشخانەکەیان ( نەخۆشخانەی ئیماراتی لە هەولێر) و باری تەندروستی ئەوانەی لای ئەوانن زۆر خراپە، لە ئێستادا نزیکەی 47 نەخۆشیان هەیە کە باری تەندروستیان ناجێگیرە، لەو نەخۆشخانەیە جۆرێکیان زۆر توندن لە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکردن و جۆرێکی تریش پێویستیان بە چاودێری چڕ و ئۆکسجینی فوول و بەردەوام هەیە."

بەرێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی دەشڵێت" لەو قۆناغە نین کە لە کۆنتڕۆڵ دەرچوو بێت و نەتوانن نەخۆش چارەسەر بکەن و ئۆکسجین نەبێت بیدەنە نەخۆشەکان و کارمەندی تەندروستی و پزیشک نەبێت سەیری نەخۆشەکان بکات، ڕاستە نەخۆشخانەکانی تایبەت و گشتی و هەموو نەخۆشخانەکان فوولن لە نەخۆشی کۆرۆنا و نەخۆشی زۆری تێدایە بەڵام شوێن هەر دەبێت بۆ نەخۆشەکان لەوانەیە ئەو نەخۆشانەی کە باری تەندروستیان زۆر ناجێگیرە پێویستیان بە ئامێری هەناسەدان هەیە و هەندێکجار لە چەند شوێن دەگەرێن نیە ئەوە گرفتی بۆ دروست کردوون".

لە میانەی وتووێژەکەدا دکتۆر شاخەوان خەیلانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی لە هەولێر گووتی" پێشبینی دەکەم ئەگەر بەو شێوەیە بروات ڕەوشەکە خراپتر دەبێت و نەخۆشەکان زیاتر دەبن، هەر کاتێک ڕێژەی تووشبوون هەڵکشا لەو هەڵکشانە ئەگەر 400 کەس بن حساب بکە 4 هەزار کەس تووش دەبێت، چەند ڕێژەی هەڵکشان زۆربێت کەواتە ڕەوشەکە بەرەو خراپتر دەچێت و وا بزانم دوێنێ هەولێر ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد کە ڕێژەکە لە 400 کەس زیاتر بوو بەڵام زۆر لەو ڕێژەیەش بوار نەبوو خەڵک پشکنین بکات چونکە شوێن نەبوو بۆیە ئێمە دەڵێن ڕەوشەکە زۆر زۆر خراپە".

دەقی وتووێژەکە!

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:45 0:00


XS
SM
MD
LG