Accessibility links

پزیشکانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی مانگرتنیان ڕاگەیاند


ئەمڕۆ شەممە، پزیشکانی نەخۆشخانەی شار کە نوێنەرایەتی نزیکەی هەزار پزیشکی سنووری پارێزگای سلێمانییان دەکرد، گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوای پێدانی موووچەکانیان دەکرد و بڕیاری مانگرتنیان ڕاگەیاند. بەمەش شاری سلێمانی و دەوروبەری لە ئێستادا خاوەنی هیچ یەکەیەکی فریاکەوتنی تەندرووستیی گشتیی نییە.

لە ئەگەری هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا‌ ڕووبەڕووی نەخۆشان ببێتەوە‌، پزیشکانی مانگرتوو هەموو بەرپرسیارییەتەکانیان خستە سەر حکومەت و باسیان لەوە کرد ئەوان ناتوانن بەم شێوەیە بڕۆنە سەر کار. لای خۆیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هۆکاری پێنەدانی مووچە دەگەڕێنێتەوە بۆ بەغداد و تۆمەتباری دەکات بەوەی جددی نییە لە پرسی ناردنی مووچەدا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:28 0:00


XS
SM
MD
LG