Accessibility links

ئەنوەر نیلوفەری:نووسەر و ئەندازیار فەرەتر لە پەنجا رۆژە لە یۆنان لە مانگرتنی خواردندایە و داوای یارمەتی دەکات بۆ نیشتەجێبوون لە وڵاتێکی تردا


ئەنوەر نیلوفەری پەنابەرێکی کوردستانی ئێرانە کە خەڵکی مەهابادە و فەرەتر لە ٥٠ ڕۆژە لە بەرامبەر نووسینگەی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەسینای پایتەختی یۆنان لە مانگرتنی خواردندایە و لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بۆتەوە لە هەموو لایەک داوای یارمەتی دەکات بۆ هاریکاری کردنی لە بەدەستهێنانی مافی پەنابەرێتی لە ئەمەریکا، کەنەدا و یاخود ئوسترالیا.

پێش هەموو شتێک مرۆڤ بۆ دەبێ وڵاتی خۆشەویستی خۆێ بەجێ بهێڵی و ڕوو بکاتە هەندەران ؟ ئاخۆ چیین ئەو هۆکارانە؟

ئەو کەسانەی کە بە دووای پەنابەریدان ئایا دەزانن ڕوو دەکەنە جیهانێک کە چارەنوسیان نا دیارە؟

Anwar Nillufary
Anwar Nillufary

ئەنوەر نیلوفەری ئەندازیاری سڤیل و نووسەری دوو پەرتوک لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " هەر بەو شێوەی لەو ڤیدیوانەی کە بە کوردی، فارسی و ئینگلیزی بڵاوم کردووەتەوە ئەوە لێرە منیان لە یۆنان گرفتار کردووە، لە ڕاستیدا ئەوە نزیکەی ٦ ساڵە منیان بە دیلیان گرتووم و داوای نیشتەجیبوون لە وڵاتێکی تر دەکەم، لێرە پێشی منیان گرتووە و دەست رەسیم بە کۆمسیونی باڵای پەنابەراندا نییە ، بلا تەکلیفم، نە پارێزەرم دەدەنی، نە دەڵێن پەروەندم هەیە یان نییە، وە ئەوە نزیکەی 30 مانگە هیچ بەڵگەیەکیشم نییە وە من ئەگەر ناچار نەبووبایام هیچ کاتێک وڵاتی خۆمم بەجێ نەدەهێشت".

کاک ئەنوەر هەر وەها دەڵێت " من لە ساڵی ٢٠٠٥ وە لە هەندەرانم، نزیکەی دە ساڵ لە باشوری کوردستان نێشتەجێ بووم، لەوێ ئیشم هەبوو، کارم هەبوو، لە کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی کاری ئەندازیاریم دەکرد، نووسەرم، دوو کتێبم نووسیوە و دوو کتێبی تر لەبەر دەستمدا بوو، ، پرۆژەم هەبوو، خەریک بوو خزمەتم دەکرد، ئیتر لەوێ ژیانی منیان شێواند، ئیقامەتم هەبوو، ئیقامەتەکیان لێ تێکدام، هەوڵی ئەوەم دەدا پاسەپۆرتێک بۆ خۆم وەرگرم نەیانهێشت وئیقامەتیان لێوەرگرتمەوە و بە ئاسایش و بە پولیس و بەملاو ئەولا، ئیدی من چیبکەم، مەجبوریان کردم هەرێمی کوردستان بەجێ بهێڵم، من ئەمویست کێشەی پاسەپۆرتەکەم بە شێوەیەکی یاسایی چارەسەر کەم و بە شێوازێکی یاسایی وەکو مرۆڤێکی خوێندەوار لە رێگای ئیمگرێشنەوە بچم بۆ کەنەدا، من بە ئارەزۆێ خۆم هەرێمم بەجی نەهێشت".

کاک ئەنوەرسەبارەت بەو کەسانەی کە دەیانەوی ڕوو لە هەندەران بکەن دەڵێت" من تکایان لێدەکەم ئەگەر هیچ کێشەیان نییە، ئەگەر ژیانێکی سەقامگیریان هەیە لەو شوێنەی تێدا نێشتەجێین، جا ئەگەر وڵاتی خۆیان بێت یان شوێنێکی تر، تکایە مەییەن، ئەگەر کێشەت نییە، ئەگەر گرفتی سیاسیت نییە ، کە دێن هەم کێشە بۆ ئێمە درووست دەکەن و هەم بۆ ئەو کەسانی نیازمەندن بە پەنابەری، هەم بارودۆخەکە لە ئێمە دەشێوینن وە هەم لە خۆیان، بە ڕاستی مەیەن ئەگەر کێشەتان نییە ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:13 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG