Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: پەرەسەندنی کردە لەشکرییەکانی تورکیا


فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا

وەک زۆرێک لە شیکەرەوە ئاماژەی پێدەکەن، شەڕەکانی نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان، شەڕێکی جودان لە شەڕەکانی پێشتری تورکیا، لەو ڕوانگەیەوەی ئانکەرە دەخوازێت لە دەرەوەی سنورەکانی وڵاتەکەیەوە ئەو شەڕانە بکات و وەک دەڵێت بردنە دەرەوەی هێرش و لەشکرکێشییەکان لە پێناو پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی تورکیادایە.

بێ لەوەش بەکارهێنانی چەکی پێشکەوتوو لەو شەڕانەدا سیمایەکی تری ئەم قۆناغە نوێیەی هێرشەکانی تورکیایە، لەوانە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و چەکی تری قورس و پێشکەوتوو.

پەرەسەندنەکان لەم شەڕەدا زۆرن، ڕۆژی سێشەممە تورکیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە هێزێکی پاسەوانانی سنوری عێراق دەدات و دوو ئەفسەری باڵای عێراقی و ژمارەیەک سەربازیشی تیادا دەکوژرێن.

پێشتر تورکیا بە بیانوی هەبوونی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، بۆردومان و تۆپبارانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقی دەکرد، بەڵام ئێستا ڕاستەوخۆ لە هێزی سەربازی عێراق دەدات.

تورکیا و ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا، پارتی کرێکارانی کوردستان، بە ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناودێر دەکەن.

میوانی بەرنامە:

دکتۆر ئەمین بەکر، ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

تورکیا ڕەوایی بەو هێرشانەی خۆی دەدات و وەک دەڵێت پێشتر ڕێککەوتنی ئاسایشی لەگەڵ حکومەتی پێشووتری عێراقدا مۆرکردووە و دەتوانێت بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر بچێتە ناو خاکی عێراقەوە و کردە لەشکرییە ئاسایشییەکانی خۆی بکات.

بەشی زۆری عێراقییەکان و هەروەها نێوەندە عەرەبییەکانیش ناڕەزاییەکی زۆریان هەیە بەرامبەر بەو لەشکرکێشیانەی تورکیا و بە پێشێلکارییەکی تەواوی سەروەری عێراق ناودێری دەکەن و دەڵێن "پێویستە تورکیا ئەو دەستدرێژیانە بۆ سەر سەروەری عێراق ڕابگرێت."

بەڵام لێرەدا پرسیار ئەوەیە، ئایا کاردانەوەکانی حکومەتی عێراق بەپێی پێویستن بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرش و پێشێلکاریانەی تورکیا؟

با لێرەدا نمونەیەک بهێنینەوە؛ وتەبێژی سەرکردەی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت "وەڵامدانەوە کەوتۆتە سەر ئەوەی بزانرێت تورکیا چی دەڵێت لەسەر هێرشکردنە سەر هێزەکانی پاسەوانی سنور.

ژەنەراڵ یەحیا ڕەسوڵ، ڕۆژی چوارشەممەش ڕایگەیاند کە هێشتا تورکیا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە لەسەر ئەو هێرشە.

یەکێک لە پرسیارەکانی تریش ئەوەیە، ئایا پەرلەمانی عێراق دەتوانێت ڕۆڵ بگێڕێت بۆ سنور دانانێک بۆ تورکیا و هێرشەکانی؟ لە ڕێی هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێککەوتنە ئاسایشیانەی تورکیا لەگەڵ ڕژێمەکەی سەدام حوسەیندا مۆری کردبوون؟

پێشتر ئەم هەوڵە هەبووە لە پەرلەماندا، بەڵام بە چی گەیشت و بە کوێ گەیشت، لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا لەگەڵ دکتۆر ئەمین بەکر، ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقداتاووتوێی دەکەین:

please wait

No media source currently available

0:00 0:32:56 0:00


XS
SM
MD
LG