Accessibility links

کۆبوونەوەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و کاردانەوەکان لەمەڕ دۆخی هەرێمی کوردستان


کۆبوونەوەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بەردەوامیان دەبێت و ڕەخنە و گلەیی و ناڕەزایەتیەکانی خەڵک و شەقامیش تا دێت زیاتر دەبن و خۆپیشاندانەکان و گردبوونەوەکان لە چەند شار و شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچن کە تێیدا خۆپیشاندەران داوا دەکەن کۆبوونەوەکان بۆ کەمکردنەوەی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان بکرێن و هەوڵ بدرێت پرسی موچەی فەرمانبەران و کەرتی تەندروستی چارەسەر بکرێت و هەولێر و بەغدا بگەن بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی لەمەڕ بابەتی بودجە و مووچە و نەوت کە دواجار لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان و فەرمانبەراندا بێت نەک کۆبوونەوەکان لە پێناو کۆبوونەوەی تر ئەنجام بدرێن و چارەسەری داوا ڕەواکانی خەڵک وموچەخۆران نەکرێت.

فەرید ئەسەسەرد سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا "دەڵێت گرنگترین خاڵ کە پێشتر ڕێککەوتبوون لەسەری ئەوەبوو مەسەلەی جێبەجێکردنی پرۆگرامی حکومەت کە سەرۆک وەزیران ڕایگەیاندبوو ئەوە جێبەجێبکریت چونکە لە پرۆگرامەدا ڕێککەوتنی یەكێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەم ڕەنگیدابۆوە. ئەوەی لەسەری ڕێککەوتوون هەمووی لەناو پرۆگرامی حکومەتدا هەیە، هەندێک خاڵی تێدایە کە تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە باسی لێوەکرا ئەویش ئەو رێککەوتنەی کە هەردوولا لەسەری ڕێککەوتوون جێبەجێ بکرێت ئەوە خاڵی سەرەکی بوو هەندێک بۆشایی پۆستەکان هەیە دراوەتە یەکێتی هیچ کێشەیەک نییە کە ئەوە بۆ یەکێتی بێت و هەردوولا لەسەری ڕێککەوتوون بەڵام هەندێکجار ناکۆکی هەیە لەسەر ئەو کەسانەی کە یەکێتی دەستنیشانیان دەکات لە کۆبوونەوەی پێشوو ئەو بابەتەیان یەکلایی کردووەتەوە و لەو کۆبوونەوەیەش کۆتایی پێهات واتا ئەو ناوانەی کە یەکێتی پیشنیاری دەکات بۆ ئەوەی پۆستەکان وەربگرن وەریدەگرن بە بێ ئەوەی هیچ ڤیتۆیەک لەسەریان هەبێت ئەمە دوو خاڵ بوون کە هەمیشە کێشەیان لێکەوتووەتەوە و لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەش باس لەوەکراوە کە پێویستە هەماهەنگی نێوان هەردوولا بەتایبەتی لەناوچە جێناکوکەکان و لە کەرکوک زیادبکرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت کۆنتڕۆڵی ئەو دۆخە نالەبارە بکرێت کە هەندێک جار لەوێ دێتە ئاراوە. هەروەها ئەم هەلومەرجەی ئێستا کە لە ئارادایە پێویست بەوە دەکات کە لە بەغداش هەماهەنگی نێوانیان زیاتربێت و بەیەک بەرنامە کاربکەن بۆ ئەوەی هەریەکێک لەوانە بەرنامەی تایبەتی خۆی نەبێت. جگە لە مەسەلە سەرەکیەکە کە باس لە پێکەوە کارکردنی هەردوولا دەکات کە وەکو یەک تیم لە هەرێمی کوردستان هەم لەناو حکومەت و هەم لەناو پەرلەمان کار بکەن بۆ ئەوەی بتوانن ئەو کێشانەی کە ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا هەن پێکەوە چارەسەری بکەن."

سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی پارتە دەسەڵاتدار و حوکمڕانەکانی هەرێمی کوردستان و ناڕەزایەتی توێژی جیاجیا لەمەڕ ڕەوش و بارودۆخی هەرێمی کوردستان سامی رێکانی سیاسەتمەداری سەربەخۆ بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " حکومەت ناتوانێت کاری خۆی بکات و شەقام ناڕازییە و لایەنی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی و ئەمەریکا و تورکیا و بەغدا هیچ ڕێککەوتن و گرێبەستێک ناکەن چونکە هەر یەکێک لەوانە بڕیارێکی هەیە بۆیە کاتێک کۆدەبنەوە دەیانەوێت تا ڕادەیەک بەرامبەر ئەو کێشانە بڕیارێکیان هەبێت و هەنگاو بنێن مەبەستیان چارەسەرکردنی کێشەی ئابوری نییە هەموو شتێک ڕوونە و بە ڕوون و ئاشکرا و داتا باسی گەندەڵی دەکرێت، ئەساسی مانەوەی هەرێمی کوردستان ئەوەیە ئەگەر لەسەر نیەتی کێشە بنەڕەتیەکان و بەتایبەتی بابەتی داڕشتنەوەی ئابوری و کۆنتڕۆڵکردن و چۆنیەتی مامەڵەکردن رێکنەکەون ئەوەی تر هەمووی گرنگ نیە چونکە پێویستە کەمێک ژیان بۆ ئەو میلەتە بگەڕێتەوە، یەکیک لە کێشە هەرە گەورەکان کە تا ئێستا نەیانتوانیوە لەگەڵ بەغدا رێکبکەون ئەوەیە کە هەردووکیان ناکۆکن و هەریەکێک لەوانە بڕیاری خۆی هەیە و بەغداش چاوەڕێی رێککەوتنی ئەوانە دەکات چونکە ئەگەر رێکنەکەون بەغداش ناتوانێت هیچ دانوستانێک بکات، بە ڕازی بوونی ئەو دوو حزبە لەوانەیە موچە بگات چونکە ئەو دوو حزبە توانایان هەیە کە هەر یەکێک لەوانە بە جۆرێک مامەڵە بە ئابوری هەرێمی کوردستانەوە بکات."

گرنگی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بۆ خەڵک چییە و چی لە ژیانی خەڵک دەگۆڕێت و سودی چی دەبێت ؟

سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لەوبارەیەوە گوتی" شەڕ و ئاشتی لە هەرێمی کوردستان بەدەست ئەم دوو حزبەیە و هەروەها گەشەکردن ودواکەوتنی هەرێمیش هەر بەدەست ئەم دوو حزبەیە لە ناوەراستی حەفتاکانەوە تا ئێستا ئەم دوو حزبە بریار لەسەر هەموو مەسەلە و چارەنوسی سیاسی هەرێمی کوردستان دەدەن لەبەر ئەوە هیچ لایەکیان ناتوانێت بە تەنها بریار بدات بەبێ لایەنەکەی تر و ئەگەر ئەمانە بگەن بە لێکتێگەیشتن و سازان بە دڵنیاییەوە قۆناغێکی ئارام دێتە ئاراوە بەڵام ئەگەر گرژیەک هەبێت ئەو گرژیە کاریگەری کۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی خراپی دەبێت بۆیە خەڵک زۆری پێخۆشە تەبایی و سازان لە نێوان ئەو دوولایەنە هەبێت چونکە بە باشە بۆ هاووڵاتیانی خۆمان دەگەرێتەوە".

کەی سەرکردە و کەسانی یەکەم و دووەمی نێو پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە ئایا هیچ بڕیار و وادەیەک بۆ داهاتوو هەیە کە پێکەوە کۆببنەوە ؟

فەرید ئەسەسەرد لەوبارەیەوە گوتی" بڕیارێک لەوبارەیەوە نییە، کاتێک کە کۆدەبنەوە ئاستەکان دەبێت وەکو یەک بن ئەگەر سەرۆکی حزب بەشداری کۆبوونەوەکان بکات دەبێت لای ئیمەش سەرۆکی حزب بەشداری بکات بەڵام ئیمە دوو سیستەمی جیاوازمان هەیە بۆ نموونە پارتی سیستەمی سەرۆکی هەیە ئێمە هاوسەرۆکیمان هەیە بەڵام بە دڵنیاییەوە هاوسەرۆکی بەو مانایە نایەت کە هەردووکیان بچن هەمیشە دەبێت یەکێکیان بچێت بەڵام هەریەکێک لەوانە نوێنەرایەتی ئەوەی تریش دەکات، بەڵام ئەگەر لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی بێت بەدڵنیاییەوە مەکتەبی سیاسی دەچێت ئەگەر لە ئاستێکی کەمتر لە مەکتەبی سیاسی بێت بەپێی بابەتەکان و کەسەکان و لێپرسراوەکان بەشداری تێدا دەکەن".

سەبارەت بە ڕەخنە و گلەیی و ناڕەزایەتیەکانی خەڵک و چارەسەرکردنی کێشە و گرفت و ناکۆکیەکان و کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ئارام ئەحمەد کارگێڕی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" خەڵک زۆر نیگەرانە و گلەییمان لێ دەکات ئەو گلەییانەش تا 70%ی ئاڕاستەی پارتی و یەکێتی دەکرێن دەبێت هەوڵ بدەین ئەو بارە قورسەی کە لەسەر خەڵکمان دروستکردووە کارئاسانیان بۆ بکەین، تا دێت گلەییەکان ڕوو لە زیادبوونە و ئەگەر لە کادیرێکی پارتیش بپرسیت گلەیی هەیە و خۆم وەکو کارگێڕ لقێک لە شازدەی ئۆکتۆبەرەوە هاتوومە دەیان گلەیی کەڵەکەبووم هەیە و بێ وەڵامە ئایا دەبێت خەڵکێکی سادە ژیانی چۆن بێت؟، ئەو کۆبوونەوەی دوێنی رەنگە وایکردبێت کە دوای ئەوە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بچێت لەگەڵ حکومەتی ناوەند دووبارە وتووێژەکانی دەست پێ بکاتەوە لەسەر ئەو چەند خاڵەی کە باس کراوە گوایە لەگەڵ حکومەتی عێراقی رێککەوتوون کۆمەڵیک شت هەیە شاند دێن و دەچن بەڵام مەلەفەکان بە شاراوەییە و تا ئێستا لای ئێمەش ڕوون نیە لەسەر چی ڕێککەوتوون".

بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوەی کە لەدوای کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی بڵاوکراوەتەوە لە بەشێکی ئەو ڕاگەیەندراوە هاوبەشەدا هاتووە بۆ سود وەرگرتن لە کات و زووتر جێبەجێکردنی بریارەکان بریاردرا کۆبوونەوەی فراوانی هەردوو مەکتەبی سیاسی لە داهاتوویەکی نزیکدا لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر ئەنجام بدرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:57 0:00


XS
SM
MD
LG