Accessibility links

هێمن مام ڕەش: خەڵکی وا هەیە بڕوای بەو ڕێنماییانەش نییە کە لەلایەن حکومەتەوە بڵاو دەکرێتەوە


پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمدووایانە زۆربەتوندی لەهەرێمی کوردستانی عێراق پەرەی سەند وبەتایبەتیش لە هەولێر کە لە بارودۆخێکی خەراپدایە. هەوەها ڕێژەی تووشبون ومردن بە پەتاکە بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بەرزبۆوە وتەنانەت جێگری پارێزگاری هەولێر بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "که‌ دۆخه‌که‌ به‌ شێوه‌یەک‌ بڵاوبۆته‌وه‌ که‌ له‌ کۆنتڕۆڵ ده‌رچووه‌، به‌ڵام وه‌کو چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن تاوه‌کو ئێستا له‌ژێر کۆنتڕۆڵدایە".

سەبارەت بەبەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبون ومردن بە پەتای کۆڤید 19 لە هەولێر وکێشەی نەبوونی یا کەمی ئۆکسجین، هێمن مامڕەش ڕۆژنامەوان بە دەنگی ئەمەریکای گوت" خەڵک لەبەر نەبوونی متمانە بە بەیاننامە وڕاگەیاندنەکانی حکومەت، لەبەر ئەوەی ئاستی متمانە لەنێوان خەڵک وحکومەت زۆرکەم بۆتەوە، بۆیە زۆرجاری واهەیە ئەو ڕێنەمایانەی کە لەلایەن حکومەتیشەوە بڵاودەکرێنەوە باوەڕی پێ نییە وبایەخی پێنادات."

کاربەدەستانی تەندروستی هەرێمی کوردستان دەڵێن بە پێی ڕێنماییە جیهانییەکان دەڕۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسکە.

حەیدەر کەریم لەدەنگی ئەمەریکا ئەم وتووێژەی لەگەڵ هێمن مام ڕەش چالاکوان وڕۆژنامەوان بنکە لەهەولێر سازداوە

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:38 0:00


XS
SM
MD
LG