Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: ڕزگار باهیر


یەکێک لە پرسیارە سەرەکییەکان لەمڕۆدا و بەتایبەتیش لەم سەروەختەی دراما تەلەفزیۆنییەکاندا ئەوەیە کە ئایا ئەو درامایانەی پێشکەش دەکرێن تایبەتمەندێتییەکانی درامایان تیادایە؟ یان هەر تەنها درێژدادڕیکردنە لە گێڕانەوەی ڕووداوەکان و نومایشت کردنیانە و دواتر بەپێی پێویست پارچە پارچە دەکرێن و ناوی لێدەنرێت دراما!

ناتوانرێت یان باشتر وایە بڵێم دەشێت قورس بێت بگوترێت، نەخێر ئێمە درامامان نییە، ئەی ئەو هەموو هەوڵەی دەدرێن دەچنە چ خانەیەکەوە؟ بەڵام خۆ دەکرێت بگوترێت پێویستە بایەخێکی زیاتر بە دراما بدرێت و ئەو کەموکوڕی و کەلێنانەی لە دراماکاندا هەن، پڕ بکرێنەوە، یان پێویستە ئاستی نواندن لە دراماکاندا بەرزبکرێتەوە، بەتایبەتیش کە دەبینین زۆربەی هەرە زۆری هونەرمەندانی شانۆ هەواریان گواستۆتەوە بۆ نواندن و دەرهێنان لە دراماکاندا.


میوانی بەرنامە:
ڕزگار باهیر، هونەرمەندی شانۆ و دراماکان

بێگومان زۆر شتی تریش هەن باسبکرێن، لەوانە نوسینی سیناریۆکان، کامێرا و وێنەگرتن، باشی و خراپی دیالۆگەکان و زۆر بابەتی تریش.

یەکێک لە خاڵەکانی تری دەخوازم لەگەڵ هونەرمەند ڕزگار باهیر لەم بەرنامەیەدا باسی بکەم، چۆنیەتی هەڵبژاردنی بابەت یان سیناریۆی دراماکانە، بە تایبەتی کە زۆر جار بەرگوێمان کەوتووە، چیرۆک و بەسەرهاتی دراماکان نەبوونەتە مایەی دروستکردنی ڕاچڵەکینێک لای بینەرانی، یان بە مانایەکی تر بینەریان نەگەیاندۆتە بەردەم ڕامانێکی قوڵەوە.

ڕزگار باهیر، ناوێکی نوێ نییە لە هونەری نواندن لە شانۆ و درامادا، ئێستا وەک زۆربەمان ئاگادارین، ڕزگار و هاوکارەکانی تری پێکەوە درامای "بەختە باران" پێشکەش دەکەن.

زۆر بینەر ئەم درامایە بە کارێکی بێ پێشینە ناودێر دەکەن کە لە نوسینی ئەحمەد ڕەزا و دەرهێنانی دکتۆر نیاز لەتیفە.

بۆچی ڕزگار باهیر لە شانۆوە دەڕوات بەرەو دراما تەلەفزیۆنییەکان؟

ئایا هەموو ئەو بەرهەمانەی لە تەلەفزیۆنەکانەوە پێشکەش دەکرێن دەچنە خانەی دراماوە؟

ئایا کامێرا توانیویەتی ئەرکی خۆی بە تەواوەتی بەجێبگەیەنێت؟

ڕزگار باهیر، لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدا، وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسی تریش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:37 0:00


XS
SM
MD
LG