Accessibility links

محێدین پاڵانی: خۆزگە دەسەڵاتی کوردی بگەیشتایەتە ئەو بۆچوونەی کە دوژمنەکان کوردیان پێ یەکە


ماوەیەکە ئێران و تورکیا بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفرۆکەوان وچەکی قورس تۆپباران وبۆردوومانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، بە بیانۆی هەبوونی بارەگاکانی سەرهەڵداوانی کوردی وڵاتەکانیان لە ناوهەرێمی کوردستانی عێراق.

ئەم دوو وڵاتە کە بۆردوومانی ناوچەکانی هەرێمەکە دەکەن و سنوورەکەی دەبەزێنن وەک بڵێت ئەم ناوچانە بەشێک بن لە خاکی وڵاتی خۆیان. چونکە بەرامبەر ئەم کارانەیان کاردانەوەیەکی ئەوتۆ وڕاستەقینە بەدی ناکەن نە لەلایەن حکومەتی بەغداوە نەش لەلایەن حکومەتی هەڕیمەوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران لە 3ی ئەم مانگەدا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وچەکی قورس بۆردوومانی ناوچەکانی چۆمان وسیدەکان و هەروەهاش ناوچە سنوورییەکانی دیکەی نێوان هەرێمی کوردستان وئێرانی کرد.

هەر ئەو ڕۆژەش بۆردوومانی بنکەیەکی پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد لە دەڤەری چۆمان وزیانێکی زۆری مادی ناوچەکەی لێکەوتەوە.

محیەدین پاڵانی لەبەرنامە هەلەو واشنتندا سەبارەت بە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ پێشێلییەکانی ئەم وڵاتانە بەرامبەر بە کوردەکان گوتی ئەوەی کە حکومەتی هەرێم هەتاکو ئێستا کردوویەتی بەداخەوە بە زۆرهۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی وسەروەری دەسەڵاتی نەتەوەیی زۆر بەلاوە گرنگ نەبووە. هەر لەبەر ئەوەی کە بەلایەنەوە گرنگ نەبووە، وڵاتانی دەوروبەر بەو شێوە فێریانبوونە.

محیەدین پاڵانی گوتی "یەکەم هەنگاو بۆ ئەوەی ئەوە ڕاست بکەنەوە، جدی بوونیانە لەوبارەوە. ریزەکانیان بەمەعنای کەلیمە یەک بخەن. لە دووای 30 ساڵ دەسەڵاتی کوردی وبەرەسمی ناسینی قانوونی دەسەڵاتی کوردی لە عێراقدا، حەقوایە بەلایەنی کەم بەپێی ئەو بەرەسمی ناسینە کورد بیانۆی هەبێت بۆ بەرگریکردنی لە سەروەری خۆی لەسەروەری نەتەوەیی خۆی وسنوورەکانی خۆی وەهەتا ئەگەر دۆستیش بن لەگەڵ وڵاتانی دەوروجیران ئەگەر پەیوەندییەکانیشیان باشبێ حەقوایە لە جێگەیەکدا بەدۆستەکایان یا بەو کەسەی کە پەیوەندیان لەگەڵی هەیە بڵێن دەستدرێژیکردن بۆ سەرخاکمان ناتوانین قەبوڵی بکەین. "

حەیدەر کەریم لەدەنگی ئەمەریکا لە بەرنامەی هەلەو واشنتن ئەم وتووێژەی لەگەڵ محیەدین پاڵانی چالاک وچاودێری سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وئێران بنکە لە کەنەدا سازداوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:31:43 0:00


XS
SM
MD
LG