Accessibility links

ئۆتۆمبێلی کەسێکی سڤیل لە نزیک زاخۆ لایەن فڕۆکەکانی لەشکری تورکیاوە دەکرێتە ئامانج


لە سنوری قەزای زاخۆ ڕۆژی شەممە ئۆتۆمبێڵێک بوو بەئارمانجی فڕۆکەکانی تورکیا. کەسێکی نزیک ڕووداوەکە کە خەڵکی ناحیەی دەرکارە بە مەرجێک ناوی ئاشکرا نەکرێت بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند دوو برا بە ئۆتۆمبێلێکی خۆیان دەڕۆشتن بۆ گوندەکەی خۆیان بۆ ئاودانی باخەکانیان لەو کاتەدا شەڕو پێکدادان لە نێوان چەکدارانی پەکەکە و لەشکری تورکیا دروستبوو. ئەو گوتیشی هەر زوو گەڕانەوە بۆ زاخۆ بەڵام لە ڕێگادا ئۆتۆمبێلەکەیان لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە کرابوو بە ئامانج.

هەر ئەو سەرچاوەیە بە دەنگی ئەمەریکای گوت هیچ زیانێکی گیانی نەبووە تەنها زیان بە ئۆتۆمبێلەکەو شەقامە سەرەکییەکە کەوتووە.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی سەلام باڵایی ببیستە

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:13 0:00


XS
SM
MD
LG