Accessibility links

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر : هیچ کارمەندێکی تەندروستی لە کەمپی هۆل توشی کۆرۆنا نەبووە


نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت سێ کارمەندی تەندروستی لە کەمپی هۆل توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕەتی دەکاتەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری گوتەبێژێکی ئۆفیسی ڕێکخستنی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریاوە ڕاگەیاند سێ کارمەندی تەندروستی لە کەمپی پەناتەرانی هۆل لە پارێزگای حەسەکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەو زانیارییەی بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕەتکردەوە.

ئەمە یەکەم جارە ڕابگەیەندرێت سێ کەس لە کەمپی هۆل، کە نزیکەی 70 هەزار کەس لە کەسوکاری چەکدارانی داعشی تێدا دەژین، توشی کۆرۆنا بووبن.

دێڤد سانسۆن بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە "لە 3 ی مانگی هەشت سێ حاڵەتی کۆرۆنا لە ناو کارمەندانی تەندروستی کەمپی پەنابەرانی هۆل تۆمار کراوە".

دکتۆر جوان مستەفا سەرۆکی دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا لە لێداوانێکی تایبەتدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ئەو زانیاریانەی ڕەتکردەوە " هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا لە نێو کارمەندانی تەندروستی کەمپی هۆلدا تۆمار نەکراوە."

سەرچاوەیەکی مانگی سوری کوردی بە دەنگی ئەمەریکای گوت ئەو کارمەندانەی کە توشی کۆرۆنا بوون هی نەخۆشخانەی حەسەکەن و هیچ پەیوەندییەکیان بە کەمپی هۆلەوە نییە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە لە باکوری سوریا 54 کەس توشی کۆرۆنا بوون.

بە پێی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و مانگی سوری کوردی هەتا ئێستا کەس لە کەمپی هۆل توشی کۆرۆنا نەبووە.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان زانا عومەر ببیستە

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:55 0:00


XS
SM
MD
LG