Accessibility links

چاوشئۆغڵو دەگاتە تەرابلوس

وەزیری دەرەوەی تورکیا و وەزیری دەرەوەی ماڵتا پێکەوە سەردانی سەردانی لیبیا دەکەن.

مەولود چاوشئۆغڵو و ئیفاریس بارتۆلۆ ڕۆژی پێنجشەممە گەیشتنە تەرابلوس، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە، هاوکاتی ئەم سەردانە وتووێژ لەسەر کارنامەی هاوبەشی هەر سێ وڵاتەکە دەکرێت. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هیچ زانیاری و وردەکارییەکی زیاتر باس نەکراوە.

لەوەتای ساڵی 2011و ڕوخاندنی ڕژێمەکەی موعەمەر ئەلقەزافی، لیبیا لەبارێکی ئاڵۆزی ئاسایشی و سیاسیدایە و لە ساڵی 2015وە دوو دەسەڵات لە ململانێدان بۆ فەرمانڕەوایەتیکردنی لیبیا؛ یەکێکیان حکومەتەکی ویفاقی نیشتمانییە بە سەرۆکایەتی فایز ئەلسەراج و بنکەی لە تەرابلوسە و ئەوی تریشیان حکومەتێکی ترە لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا و ژەنەراڵ خەلیفە حەفتەر سەرۆکایەتی دەکات.

ئانکەرە پشتیوانییەکی بەرچاوی حکومەتەکەی ئەلسەراج دەکات، هەر ئەمەش بۆتە هۆکاری پشێوی و کێشە لە نێوان تورکیا و ئەو وڵاتانەی پشتیوانی لە ژەنەراڵ حەفتەر دەکەن، وەک ڕوسیا، میسر، عەرەبستانی سعودیە و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب.

حکومەتی ویفاقی نیشتمانی ژمارەیەک ڕێککەوتنی ئاسایشی و دەریایی لەگەڵ تورکیادا مۆرکردووە کە یارمەتییە لەشکرییەکانیش بەشێکی ئەو ڕێککەوتنانەن.

بەهۆی ئەو یارمەتییە لەشکریانەی تورکیاوە، هێزە سەربازییەکانی حکومەتەکەی ئەلسەراج توانی دەستبگرێت بەسەر ناوچەکانی باکوری ڕۆژئاوای لیبیادا.

This item is part of
XS
SM
MD
LG