Accessibility links

دیپلۆماتێکی ئەڵمانیایی لە تەقینەوەکەی بەیروتدا دەکوژرێت


دیپلۆماتێکی ئەڵمانیایی لە تەقینەوەکەی بەیروتدا دەکوژرێت، بەپێی ڕاگەیاندنی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا.

هایکۆ ماس، لە ڕاگەیاندنەکەی ڕۆژی پێنجشەممەیدا دەڵێت "خراپترین ترسمان پشتڕاستکرایەوە، دیپلۆماتێکمان لە ئاپارتمانەکەی خۆی لە بەیروت بەهۆی تەقینەوەکەوە گیانی لەدەستداوە. تەواوی ئەندامان و کارمەندانی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە پرسەدان."

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سوپاس وستایشی خۆیشی دەربڕیوە بۆ هەموو دیپلۆماتەکانی وڵاتەکەی و دەڵێت " سوپاسگوزارم بۆ هەموو ئەوانەی وەک خانمە دیپلۆماتەکەمان لە بەیروت، ڕۆژانە گیانبازییەکی گەورە دەکەن بە ژیانیانەوە لە سەرانسەری جیهاندا بۆ خزمەتکردنی وڵاتەکەمان."

هەر ڕۆژی سێشەممە، پاش تەقینەوەکەی بەیروت، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند ژمارەیەک کارمەندی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لەو تەقینەوەیەدا برینداربوون، بەڵام هیچ وردەکارییەکی تری باس نەکردبوو.

تەقینەوەکەی بەیروت بووە مایەی کوژرانی 137 کەس و برینداربوونی نزیکەی 5 هەزار کەس و هەروەهاش نزیکەی 300 هەزار کەس بێ خانە و ماڵ ماونەتەوە.

XS
SM
MD
LG