Accessibility links

بوک و زاوایەکی کورد لەسەر چیای هەڵگورد هاوسەرگیری دەکەن


سۆما موحەمەد و سالار چۆمانی
سۆما موحەمەد و سالار چۆمانی

سۆما و سالار پێکەوە بڕیاردەدەن ژیانی هاوسەرگیری خۆیان لەسەر چیای هەڵگوردەوە دەستپێبکەن و بۆ ئەو مەبەستەش درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممە دەستیان بە گەشتێک کرد بۆ چیاکە.

بوک و زاوا شەوی پەردەیان لە چادرێکدا بەسەر برد لە بەرزایی 2000 مەتردا و یەکەم سەرلەبەیانی ژیانی هاوسەرگیرییان بە سەرکەوتن بەسەر هەڵگوردا دەستپێکرد.

شاخی هەڵگورد، دووهەم بەرزترین شاخە لە عێراق و بەرزاییەکەی زیاتر لە 3600 مەترە.

سالار چۆمانی،تەمەن 34 ساڵ، 12 ساڵی تەمەنی لە گەڕان و گەشت بە چیاکاندا بەسەربردووە و هەر بەو هۆیەشەوە توانیویەتی دەرفەتی کارکردنی دەستبکەوێت لە ناوچەی چۆمان وەک چاوساغێک لەگەڵ ئەو کۆمپانیا نەوتیانەی لە ناوچە شاخاویەکاندا بەشوێن نەوتدا دەگەڕێن.

سۆما موحەمەد، هاوسەری بەڕێز چۆمانی، خوێندکاری زانکۆیە لە شاری کۆیە و ئارەزووی لە ڕۆیشتنە بەناو چیاکاندا، ئەم وەرزشە هەروادێ و هەوادارانی ئەم وەرزشە زیاد دەکات لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا.

کەسوکار و هاوڕێیان و دۆستانی سۆما و سالار بە جلوبەرگی وەرزشی و بە جلوبەرگی کوردییەوە بەشدارییان لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەدا کردووە.

ئەم بۆنەیەش وەک ئاژانسی فرانس پرێس نوسیویەتی بیرخستنەوەیەکە بۆ ئەو دەستەواژەیەی دەڵێت "کوردەکان هیچ دۆستێکیان نییە، شاخەکان نەبێت." لە کاتێکدا چەندان سەدەیە چاوەڕوانی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیانن."

XS
SM
MD
LG