Accessibility links

نیاز حامید برایم : ڕێکخراوێکی ئازادی ئاینی داوا لە ئەمەریکا دەکات فشار بۆ تورکیا ببات هێزەکانی لە ڕۆژئاوا بکشێنێتەوە


سەرۆک و جێگری کۆمسیۆنی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ ئازادی ئاینی جیهان وتارێکیان لە گۆڤاری نیوزویک بڵاوکردۆتەوە و لە رێبەرانی وڵاتە یەکگرتووەکان داوا دەکەن کە دژ بە “دڕندایەتیەکانی” تورکیا وەکو خۆیان دەڵێن لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریادا بوەستن.

ئایا تورکیا بە هەبوونی ئەو هەموو گروپە چەکدارانە لە سنوورەکانیدا، ئەو مافەی نییە نیگەرانی ئاسایشی سنوورەکانی بێت؟

ئاخۆ ئەم جۆرە راپۆرتانە چ ئەوەی کمسیۆن، راپۆرتی ساڵانەی مافەکانی مرۆڤی وەزارەتی دەرەوە و یاخود ئەوانەی جێمس جیفری ئەوەی لە ڕۆژئاوا دەگوزەرێ وەکو خۆی دەگوازنەوە یان بە پێچەوانەی ڕاستییەکانن؟

زۆرێک دەڵێن ئەگەر بێت و ئەمەریکا و ئەوروپاییەکان هەڵویستێکی توندیان بەرامبەر بە پێشێلکارییەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوا هەبێت، ئایا تورکیا هەر دەتوانێت لەسەر پلانە داڕێژراوەکانی بەردەوام بێت؟

Niyaz H Braim
Niyaz H Braim

نیاز حامید برایم لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری ڕامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەم رێکخراوەی United States Commission on International Religious Freedom کە رێکخراوێکی سەربەخۆیە، لە مانگی شەشی ڕابوردوو کۆنگریەکیان لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەست وە کاریگەریهێڕش و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وە لەوێدا گەلێک ڕاپۆرتی گرنگ خوێندرایەوەلەوانە ڕاپۆرتی ئەمنستی ئینترناشناڵکە زۆربەی ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە دەوڵەتی تورکیا لەو هێڕشانەیدا پێشێلکاری لە مافەکانی مرۆڤی کردووە، کۆمەڵکوژی ئەنجام داوە وە چەندها کەسی بە بێ دادگاکردن و خێرا گوللەباران کردووە".

US delegation visits Syria-Turkey border
US delegation visits Syria-Turkey border

کاک نیاز دەڵشڵێت"هێڕشەکان کاریگەری خراپی لەسەر هاووڵاتیانی سڤیل و ناوچەکەدا هەبوە و هەروەها لەسەر کەمایەتیە ئاینی و نەژادیەکان، و لەوە خراپتر داوا لە حکومەتی ئەمەریکا دەکات هەم دان بەوقەوارە بنێت کە لە ڕۆژئاوا لە ئارادایە و هەم هاریکاریەکانی زۆرتر بکاتەوە و تەواوکەری ئەو هاریکاریە سەربازیانە بێت کە بۆ قەسەدە دەستەبەر کردووە لە شەڕی دژ بە داعش".

کاک نیاز دەشڵێت” خاڵێکی تر کە زۆر گرنگە داوایان کردووە کە ئەمەریکا فشار بخاتە سەر تورکیا و کاتێکی دیاریکراوی بۆ دابنێن بۆ ئەوەی ئەو سوپاییەی لەگەڵ ئەو چەتانەی سەر بە خۆدی تورکیادایە لەو ناوچانەی داگیریان کردووە بکشێنەوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:28 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG