ڕۆژی شەممە تا ئەندازەیەک ئارامی لە زۆربەی بەشەکانی سەرانسەری ئەفغانسان بەدیکراوە لە کاتێکدا ئاگربەستی نێوان تالیبان و هێزەکانی حکومەت بۆ دووهەم ڕۆژ بەردەوامە، ئەمەش هیوای دەستپێکردنی وتووێژی ئاشتی لە نێون ئەو دوولاینە زیاد دەکات.
لە ڕۆژی هەینییەوە هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر توندوتیژی و تەقینەوەی گەورە لە ئەفغانستان ڕانەگەیەندراوە، و ئەفغانییەکان جەژنی قوربانی خۆیان بە خۆشی گێڕا.
ئاگربەستی سێ ڕۆژی بەهۆی جەژنی قوربانەوە ڕاگەیەندرا و ئەمە تەنها سێهەم جارە لە ماوەی نزیکەی 19 ساڵی شەڕی ئەفغانستاندا بۆ ماوەیەکی کەم بە فەرمی شەڕ ڕابگیرێت.
سەرۆکی ئەفغانستان ئەشڕەف غەنی و تالیبانیش ئاماژەیان بەوە کردووە هەر پاش پشوی جەژن وتووێژەی ئاشتگی دەستپێدەکات و داواکارییەکی فراوان هەیە بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە.
ئەحمەد ڕەشید دانیشتوویەکی کابول لە میانەی سەردانێکی دا بۆ بازاڕی ئاژەڵانی پایتەخت بە مەستی قوربانیکردن گوتی " پێموابێت ئێمە لە هەموکات نزیکترین لە وتووێژی ئاشتییەوە." ئەو گوتیشی " هەر چەند زووتر دەستپێبکەن ژیانی خەڵکی زیاتر ڕزگار دەبێت."
ڕۆژی شەممە گوتەبێژی پارێزگاری نانگەرهار عەتاوڵا خوگیانی لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی ڕاگەیاند " لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابوردوودا هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر هێرشی تیرۆرستی ئەنجام نەدراوە لەو کاتەوەی کە ئاگربەستەکە ڕاگەیەندراوە."
نانگەرهار یەکێکە لەو شوێنانە بەدەوام پێکدادانی نێوان هێزەکانی حکومەت و و چەکدارانی تالیبان تیایدا ڕوودەدات .