Accessibility links

حوکمەتی بیلاروس : گروپێکی ڤاگنەر بە پلانڕێژی بۆ کاری تیرۆرستی تۆمەتباردەکات


حوکمەتی بیلاروس رۆژی پێنج شەممە گروپێکی سەربازی تایبەتی ڤاگنەری نزیک لە کرملن تۆمەتبارکرد بە پلانێژی بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی لە وڵاتەکەیدا دوای دەستگیرکردنی 32 کەسی روسی بەچەند رۆژێک بەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەوەی بۆ سەرۆک ئەلکزەندەر لۆکەشینکۆ کارێکی سەختە.

لە کۆتایی ساڵی 2019 وە روسیا و بیلاروس کە دوو هاوپەیمانی نەریتین ، گرژی و ئاڵۆزی کەوتوەتە نێوان پەیوەندیەکانیانەوە . سەرۆکی بیلاروس مۆسکۆی تۆمەتبارکرد بە بەهەوڵدانی بۆ کردنی بیلاروس بە دەوڵەتێکی پاشکۆی خۆی و هەروەها دەستوەردانی مۆسکۆ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە بڕیارە لە 9 ی مانگی هەشتی داهاتوودا ئەنجام بدرێت، مۆسکۆش نکوڵیدەکات لەو تۆمەتانەی بیلاروس داوێتیە پاڵی .

بە رۆژێک دوای دەستبەسەر کردنی 32 شەڕکەری روسی سەر بەگروپی تایبەتی سەربازی ڤاگنەر ، سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی بیلاروس " ئەندرێ راڤکۆڤ " بە پەیامنێرانی گوت؛ ئەو کەسانەی لە نزیک مینسک دەستبەسەرکراون گومانیان لێدەکرێت ئامادەکاریان کردبێت بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی لە نێو وڵاتەکەیدا ، ناوبراو گوتیشی بە گوێرەی چەند زانیارییەک ئەو گروپەی 32 کەسیان لێدەسگیرکراوە ، نزیکەی 200 کەس بوون ، گوتیشی لە ئێستادا بەدوای ئەوانی تریشدا دەگەڕێن هەرچەندە دۆزینەوەیان مەحاڵە. هاوکات سەرۆکی بیلاروس لای خۆیەوە داوای روونکردنەوەی لەو بارەیەوە لە روسیا کردووە.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG