Accessibility links

دەنگدانی پەرلەمانی تونس بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە ئەلغەنوشی


پەرلەمانتارانی وڵاتی تونس دەنگ لەسەر لێسەندنەوەی متمانە دەدەن لە سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتەکە.

ئەم دەنگدانەی ڕۆژی پێنجشەممەی پەرلەمانی تونس لەسەر ڕاشد ئەلغەنوشی، کە سەرۆکی پارتی نەهزەی ئیسلامیشە،پاش ئەوجموجۆڵە دیپلۆماسییانەی ئەلغەنوشی دێت کە بوونەتە مایەی مشتومڕێکی زۆر لە وڵاتەکەدا.

ئەمەش یەکەمین جارە لە وڵاتی تونسدا پەرلەمان ئاوەها دەنگدانێک بکات لەسەر چارەنوسی سەرۆکی پەرلەمان، لەوەتای 10 ساڵ لەمەوبەرەوە کە شۆڕشی تونس توانی زەینولعابدین سەرۆکی ئەوکاتەی وڵاتەکە لە دەسەڵات لابدات.

127 پەرلەمانتار بەشداری دانیشتنەکەی ڕۆژی پێنجشەممەیان کردووە.

دانیشتنەکە لە سەرەتادا دواخرا بەهۆی ئەو ناکۆکیانەی هەبوون لەسەر چۆنیەتی و هەروەها ماوەی دەنگدانیش، هاکات عەبیر موسا، سەرۆکی پارتی دەستوریی ئازاد دەڵێت دانیشتنەکەی پەرلەمان بە لێسەندنەوەی متمانە لە ڕاشد ئەلغەنوشی کۆتایی دێت.

دانیشتنەکەی پەرلەمانی تونس لەسەر داوای ژمارەیەک فراکسیۆنی پەرلەمان بووە بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە ئەلغەنوشی، بەهۆی خراپ بەڕێوەبردنی پەرلەمان و هەروەهاش ئەو هەوڵانەی دەیاندات تا دەسەڵاتەکانی خۆی زیاتر بکات و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی کۆمار کەمتر بکاتەوە، ئەمانە بێ لەوەی وەک دەڵێن، ئەلغەنوشی جموجۆڵی گومانوایشی هەبوون لە خزمەت کارنامەی ئیخوانولموسلمینەکان و هاوپەیمانەکانیشی لە دەرەوە وەک تورکیا و قەتەر.

ڕاشد ئەلغەنوشی، تەمەن 78 ساڵ، لەوەتای نزیکەی 40 ساڵ لەمەوەبەرەوە کە پارتی ئەلنەهزەی ئیسلامی دامەزراوە، سەرۆکی ئەو پارتییەیە و لە مانگی 10 ساڵی 2019 دا بۆ یەکەم جار بووە کاندید بۆ ئەندامێتی پەرلەمانی تونس.

XS
SM
MD
LG