Accessibility links

چین: بەهۆی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیەوە ، ئەمەریکا بەدوای جەنگێکی نوێی سارد دا دەگەڕێت


باڵیۆزی چین بۆ بەریتانیا دەڵێت ئەمەریکا هەوڵی هەڵگیرساندنی جەنگێکی نوێی سارد لەگەڵ وڵاتەکەی دەدات بەهۆی گەڕانی بەدوای قۆچێکی قوربانییدا بەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ئەوەی لە مانگی یازەدی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت .

" لیو چیاو مینگ" لە لێدوانەکانی ڕۆژی پێنجشەممەیدا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاندووە "ئەوە چین نییە کە خوازیاری دوژمنکاری بێت بەڵکو ئەوە ئەمەریکایە کە گەرەکێتی دەست بە جەنگێکی نوێی سارد دژ بە چین بکات ، هەربۆیە دەبێت ئێمە وەڵاممان بۆی هەبێت و گوتیشی چین هیچ بەرژەوەندیەکی نە لە جەنگی ساردا هەیە نە لە هیچ جۆرە جەنگێکی تر دژ بە ئەمەریکا."

لە درێژەی لێدوانەکانیدا بۆ پەیامنێران باڵێۆزی چین گوتیشی هەموومان بینیمان ئەوەی لە ئەمریکادا دەگوزەرێ و دەیانەوێت چین بکەنە قۆچی قوربانی و کێشەکانی وڵاتەکەیان بخەنە ئەستۆی ئێمە ، هەموان دەزانین کە ئەمە ساڵی هەڵبژاردنە لە ئەمەریکا و ئەوان هەوڵدەدەن شتێک هەر بخولقێنن، لەوانە هەرنەبێت چین بە دوژمن دابنێن ، بەردوام بە ئەمەریکا دەڵێین کە چین دوژمنتان نییە بەڵکو هاوڕێ و هاوبەشتانە.

سەرچاوە: رۆیتەرز.

XS
SM
MD
LG