Accessibility links

ئاگری ئیسماعیل نەژاد: ڕژێمی ئێران لە دۆخێکی لاواز و هەڵدێر بەرەو ڕوخاندایە


توێژێنه‌ر و چالاکی سیاسی، ئاگری ئیسماعیل زاده‌
توێژێنه‌ر و چالاکی سیاسی، ئاگری ئیسماعیل زاده‌

فرەتر لە ٤٠ ساڵە دەگوترێت ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەرۆخێت و بەتایبەت موجاهدینەکان نەک هەر دەیانگوت دەرۆخێت بەڵکو دەیانگوت فەردا واتە سبەینێ بەڵام کۆماری ئیسلامی نەرۆخاو و نەرۆخا. بێگومان هیچ رژێمێکی ستەمکار هەتا هەتا نییە. ئاخۆ کۆماری ئیسلامی ئێران کۆتاییەکەی نزیک بۆتەوە یاخود توند لەسەر پێی ڕاوەستاوە؟

هۆی نەڕۆخانی تا ئێستا و مانەوەیان بە چییەوە گرێدراوە؟

ئایا خودی زلهێزەکان یارمەتیدەربوون لە مانەوەی کۆماری ئیسلامیدا؟

تا چەند ڕێککەوتنامەی نێوان چین و ئێران یارمەتی دەدات لە درێژەپێدان بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی؟

ئایا ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە خەباتی گەلانی ئێران دەرۆخی یان بە هێزی دەرەکی وەکو ئەمەریکا؟

ڕۆژنامەنووس ئاگری ئیسماعل نەژاد لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت “ئەگەر ئێمە ئاوڕێک لە باسی ڕوخانی کۆماری ئیسلامی وەکو پروپاگەندەی سیاسی بدەینەوە، دەتوانین بڵێن بەشێک لە هێزە ئیدیۆلۆژیکەکان و بە ڕوونی سەڵتەنەت تەلەبەکان یا ئەوانەی لایەنگیری لە پاشایەتی دەکەن یان موجاهدینەکان لەو ڕێکخراوانەن بۆ ڕاگرتنی ورەی ئەندامانی خۆیان بانگەشەی ڕوخانی کۆماری ئیسلامی دەکەن، بەڵام ئایا کۆماری ئیسلامی دەروخێت یان لە ڕوخاندا نزیک بۆتەوە ، من پێم وایە لە یەک ووشەدا وەڵامی ئەو پرسیارە بەڵێیە."

کاک ئاگری هەروەها دەڵێت “ لەو کات کە کۆماری ئیسلامی هاتە سەر دەسەڵات پێگەی ئاینی دەسەڵاتداریەتی شیعە لەوپەڕی خۆیدا وەکو هێزێکی باوەڕپێکراو دەناسرا و ئەو باوەڕپێکراوەییە ئەو هێز و تواناییەی پێی دابوو کە بڕیاراتی خۆێ بە کەمترین تێچوو بەرێتە سەر ، بەڵام ئێستاکە وا نییە ، دیوی هەرە باوەڕمەندی ئاینیش گومانی خستوەتە سەر ئەو ڕژێمە، هەروەها دیوی ناسیونالیست و لەوانە گرنگتر نەتەوەکانی ئێران گەیشتوونەتە جۆرێک بە خۆدا هاتنەوە کە داوای مافی خۆیان دەکەن، ئەم سێ تایبەتمەندیە منی هێناوەتە سەر ئەو باوەڕە کە بڵێم رژێم پێگەی کۆمەڵایەتی نەماوە، هاوکات لەگەڵ ئەوە قەیرانی ئابوری، قەیرانی نێۆنەتەوەیی و دەیان قەرانی تر دەکرێ بڵێین ڕژێم لە دۆخێکی لاواز و هەڵدێر بەرەو ڕوخاندایە

کاک ئاگری سەبارەت بە هۆی نەروخانی ڕژێم دەڵێت “نەبوونی ئۆپۆزسیۆن، چ سەرتاسەری و یاخود کوردی، ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شەڕی سارد، شەڕی ئێران و عێراق و پاشان شەڕی تیرۆر، کۆی ئەمانە بارودۆخێکی وای درووستکردووە بۆ ڕاگرتنی هاووسەنگی ئاسایشی نێونەتەوەیی زلهێزانی جیهان پێویستیان بە مانەوەی ئێران هەیە،

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:48 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG