Accessibility links

کەسایەتییەکی ئاینی زەردەشتی دانیشتوی ئەمەریکا لە ئێران دەکوژرێت


یەکێک لە باڵەخانە مێژووییەکانی شاری ماهان لە کرمان
یەکێک لە باڵەخانە مێژووییەکانی شاری ماهان لە کرمان

دەزگا هەواڵییە خۆجێهییەکان ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند کەسایەتییەکی ئاینی زەردەشتی کە لە دانیشوی ئەمەریکا بوو لە میانەی گەشتێکیدا بۆ ئێران کوژراوە.

تەرمی ئارەش کاسراڤی لە ناوەندی پارێزگای کرمان لەگەڵ دوو کەسی تردا دۆزاوەتەوە. داواکاری گشتی پارێزگاکە دەڵێت ئەو دوو کەسەی تر ئەندامی ئەو ئاینە کەمینەیەی ئێران نەبوون.

دادخودا سالاری بە تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێرانی گوتووە " تەرمەکانیان لە دۆڵێکی شاری ماهان دۆزراوەتەوە و بەوە دەچێت کوژرابن."

سالاری گوتیشی " لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریخستووە یەكێک لەوان ئارەش کاسراڤی، ئەندامی کۆمڵگەی ئاینی زەردەشتی بووە."

ئەو ناسنامەی دوو کەسەکەی تری ئاشکرا نەکرد، بەڵام گوتی 10 هەزار دۆلار لە ئۆتۆمبێلی یەکێک لە قوربانییەکاندا دۆزراوەتەوە.

ڕۆژنامەی ئیعتیمادی ئێرانی دەڵێت کاسراڤی دانیشتوویەکی ئەمەریکا بوو و لە ماوەی 10 ساڵی ڕابوردۆوە لەگەڵ خێزانەکەیدا لە کالیفۆرنیا دەژیا.

ڕۆژنامەکە دەڵێت ئەو لە ساڵی ڕابوردوو بۆ پرسەی باوکی گەڕاوەتەوە ئێران و پاشان بەهۆی پرۆسەی بەشکردنی میراتەوە ماوەتەوە بەڵام چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەگەڵ دوو هاوڕێیدا دیار نەماون هەتا ئەوکاتەی تەرمەکانیان دۆزرایەوە.

XS
SM
MD
LG