Accessibility links

بە مەبەستی هەوڵەکان بۆ وتووێژی نێوان حکومەتی ئەفغانستان و تالیبان، ئەمەریکا شاندێکی تایبەت ڕەوانەی کابول دەکات


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند واشنتن شاندێکی تایبەت ڕەوانەی ئەفغانستان دەکات بۆ هەوڵەکانی وتووێژی نێوان حکومەت و تالیبان. ئەو شاندە لە میانەی گەشتێکی پێنج وڵاتیدا سەردانی کابوڵ دەکات.

وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەکەی ڕۆژی شەممەدا دەڵێت نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان زاڵمای خەلیل زاد ڕۆژی هەینی لە واشنتن دەرچوو بۆ گەشتێکی بەرەو دۆحا، کابول، ئیسلامئاباد، ئۆسلۆ و سۆفیا.

بە پێی ڕێککەوتنی مانگی 2 لەگەڵ تالیبان ئەمەریکا هێزەکانی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە.

ئەو ڕێککەوتنەی ئەمەریکا هەوڵێکە بۆ ڕێگەخۆشکردن بۆ وتووێژی ئاشتی فەرمی لە نێوان یاخیبوان و حکومەتی ئەفغانستان و ئەرکی خەلیلزاد ئەوەیە هەردوولا بباتە سەر مێزی دانوستاندن.

خەلیلزاد پلانی هەیە فشار دروستبکات بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زیندانیان و کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان، دوو بابەتەی کە بوون بە کۆسپی بەردەم پێشکەوتنەکان بۆ دەستپێکردنی وتووێژی ئاشتی نێوان ئەفغانییەکان.

وەزارەتی دەرەوە دەڵێت " هەرچەندە پێشوەچوونی بەرچاو لەسەر بابەتی زیندانیان کراوە، بەڵام ئەو بابەتە پێویستی بە هەوڵی زیاترە تا بە تەواوەتی چارەسەر بکرێت."

XS
SM
MD
LG