Accessibility links

بەردەوامبوونی ئەوپەڕی فشار بۆ سەر ئێران


ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

هەڵمەتی فشارێکی یەکجار زۆری ویلایەتە یەکگرتووەکان کە دژی ئێران ئەنجامدرا، بە ئامانجی قەناعەتهێنان بە ڕێبەرانی ئێران بۆ ئەوەی ڕێگا بە ئێران بدەن ببێتە وڵاتێکی ئاسایی.

بەردەوامبوونی ئەوپەڕی فشار بۆ سەر ئێران
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:26 0:00

هەڵمەتی فشارێکی یەکجار زۆری ویلایەتە یەکگرتووەکان کە دژی ئێران ئەنجامدرا، بە ئامانجی قەناعەتهێنان بە ڕێبەرانی ئێران بۆ ئەوەی ڕێگا بە ئێران بدەن ببێتە وڵاتێکی ئاسایی، ئەم وتانەی وەزیری دەرەوە مایک پەمپیۆ لە مانگ شەشیش بەردەوام بوون.

سزاکانی ئەمەریکا لە دژی هێڵەکانی کەشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران کەوا ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستنیشانیکردووە بە بڵاوکردنەوەی چەکی کۆمەڵ کوژ وبۆ گواستنەوەی مادە وئەوکەرستانەی پەیوەندیان بە موشەکی بالستیکی وبەرنامە لەشکریەکانی ئێرانەوە هەیە لە مانگی شەشدا کەوتەکارەوە. بەڵام وەک وەریری دەرەوە مایک پەمپیۆ جەختیکردەوە وگوتی فشارە لەڕادەبەدەرەکەی هەڵمەتەکەمان ئەو داواکاریە دەگرێتەوە کەوا ڕژێمی تاران بەرێز وبەشکۆوەڕەفتار لەگەڵ خەڵکی خۆیدا بکات.

ئیمڕۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان داسەپاندنی سزاکانی ڕادەگەێنێت لەسەر 12 تاک وقەوارەی ئێرانی، ئەمە بەپێی دەسەڵاتی مافەکانی مرۆڤ .

یەک لەوانەی سزادراوە وەزیری ناوخۆی ئێستای ئێران (عەبدولرەزا رەحمان فەزلی)یە.

ئێمە هۆکاری خۆمان هەیە کە واباوەڕ دەکەین کە فەزلی ئەو کەسەبووە کە لە مانگی 11ی ساڵی 2019 فەرمانی بە هێزەکانی پۆلیسی ئێرانی دابوو چەکی کوشندە بەکاربهێنن لە دژی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز لە ناو ئێراندا.

فەرمانە ئیبلیسییەکانی هاوڵاتیانی ئێرانی کوشتن. ئێمە شانازی دەکەین کە بەپێی توانامان دادپەروەری جێبەجێبکەین بەناوی کوژراوان وئەوانەی بێدەنگ کراون لەناوئێراندا.

دووساڵ لەمەوبەر کاتێک وەزیری دەرەوە پەمپیۆ هەڵمەتی فشاری یەکجار زۆری ئەمەریکای دژی حکومەتی ئێرانی ڕاگەیاند، ئەوەشی گوت کە ئێستا ڕاست دەرچووە، ڕێبەران لە تاران هیچ گومانێکیان نەمینێت لەسەر جدی بوونی ئێمە.

ویلایەتە یەکگرتووەکان لەگەڵ خەڵکانی ئێران دەوەستێت وئارەزوومەندە ئێران ببتە وڵاتێک تێدا دەرفەتی ئابووری وحکومەتێکی شەفاف وڕەوایەتی وئازادی زیاتر بەرقەراربێت.

ئەم وتارەی ئێستا خوێندتەوە، ڕای حکومەتی ئەمریکایە.

XS
SM
MD
LG