Accessibility links

بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا


نزیکەی 40 وڵاتی سەرانسەری جیهان لە ماوەی دوو هەفتە لەمەوبەرەوە ڕۆژانە بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕادەگەیەنن.

ڕێژەی حاڵەتەکان نەک تەنها لەوڵاتانی وەکو ئەمەریکا، بەرازیل و هندستان زیادیان کردووە کە بوون بە سەردێڕی هەواڵەکانی جیهان، بەڵکو لە ئوسترالیا، ژاپۆن، هۆنگ کۆنگ، بۆلیڤیا، سودان، ئیتیۆپیا، بولگاریا، بەلجیکا، ئوزبەکستان، ئیسرائیل و چەندین وڵاتی تریش ڕێژەکە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

زۆربەی وڵاتان بە تایبەتی ئەوانەی کە ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی و هەوڵەکان بۆ بەریەکنەکەوتنی کەسەکان لەلایەن کاربەدەستانەوە کەمکراوەتەوە جارێکی تر بەرزبوونەوەیەکی زۆر بە لە حاڵەتەکاندا دەبینین لە کاتێکدا کەمتر لە مانگێکە بڕێک بەرەو خوارەوە دەچوو.

بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی تیدرۆس گابرەیسس لەم هەفتەیەدا ڕایگەیاند " ئێمە ناتوانین جارێکی تر بگەڕێینەوە جاری جاران، ئەم پەتایە شێوازی ژیانمانی گۆڕی، ئێمە داوا لە خەڵکی دەکەین پێداچوونەوە بەسەر بڕیارەکانیاندا بکەن کە بۆ کوێ دەچن، چی دەکەن و کێ دەبینن چونکە ئەمانە بڕیاری مەرگ و ژیانە."

کاربەدەستان و شارەزایانی تەندروستی دەڵێن ژمارەی تەواوی توش بوون و مردن بەهۆی کۆرۆناوە بێگومان زیاترە لەوەی کە ڕاگەیاندراوە بەتایبەتی لەو وڵاتانەی کە سیستمێکی لاوازی تەندروستیان هەیە.

XS
SM
MD
LG