کاربەدەستانی ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند وڵاتی نیوزیلاند مافی پەنابەریتی بە نوسەرێکی کوردی ئێران داوە کە نزیکەی شەش ساڵی لە کەمپێکی ژێر دەسەڵاتی ئوسترالیا بەسەر بردووە.
بێهروز بوچانی نزیکەی هەشت مانگ لەمەوبەر گەیشتە نیوزیلاند بۆ بەشداری کردن لە فیستیڤالێکی ڕۆشنبیری و هەر لەوێ مایەوە و ڤیزاکەشی بەسەرچوو.
ئەو گوتی " من زۆر خۆشحاڵم چەندین ساڵە ئوسترالیا و نیوزیلاند بە هیوایەک دەبینم." ئەو هەروەها هیواشی خواست ئەو کەسانەی تری کە لە کەمپی کەناری مۆرسبی گیریان خوردووە بتوانن بگەن بە ئامانجی خۆیان.
بەڕێوەبەری دەزگای کۆچبەری نیوزیلاند بۆ کاروباری پەنابەران فیۆنا وایتڕج لە بەڕێگای نامەیەکی ئەلیکترۆنی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند نیوزیلاند لە مافی پەنبابەرێتی داوە بە بوچانی.
بوچانی لە ساڵی 2013 پاش ئەوەی هەوڵی دابوو بە نایاسایی بگاتە ئوسترالیا لە دوورگەیەکی پاپوا گینیای نوێ لە ناو کەشتییەکی پەنابەراندا دەستگیر کرا.