Accessibility links

بەهۆی بەرتیلدان بە بەرپرسێكی عێراقی بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیای ئونائۆیل زیندانی دەکرێت


ئۆفیسی بەدواداچوون بۆ ساختەکاری بەریتانی گوتی ؛ بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیای "ئونائۆیەڵ" بۆ راوێژکاری نەت و گاز ی بنکە لە مۆناکۆ رۆژی پێنج شەممە حوکمی زیندانی 5 ساڵدرا بەهۆی بەرتیلدانی بە بەرپرسێکی عیراقی بۆ مسۆگەرکردنی کۆتراکتەکانی نەوت دوای هەرەسهێنانی رژێمی سەدام حوسەین لە ساڵی 2003 دا .

زیاد عەقل بەریتانی بە رەگەز لوبنانی تەمەن 45 ساڵان و بەڕێوەبەری پێشووی کاروباری نەوتی عێراق لەلایەن دەستەی سوێندخۆران لە بەریتانیا بە تاوانبار راگەێندرا بەهۆی پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی کاری بەرتیلدان بەمەبەستی مسۆگەرکردنی بەدەستهێنانی کۆنتراکەتە نەوتیەکان لە نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2010 ، ئەمەش دوای چوار ساڵ لە لێکۆڵینەوەی ئاستبەرز لەلایەن دەستەی بەدواداچوون بۆ گەندەڵی لە بەریتانیا.

سەرچاوە: رۆیتەرز

XS
SM
MD
LG