Accessibility links

دەستەیەکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئازادکردنی چالاکوانێکی کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە لە ئێران دەکات


دەستەیەکی شارەزای مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە داوای لە ئێران کرد دەستبەجێ چالاکوان و ڕۆژنامەوان نێرگس محەمەدی ئازاد بکات کە بە پێی ڕاپۆرتان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە هۆشداری دەدات ژیانی لە مەترسیدایە.

16 شارەزای سەربەخۆ لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانییەکی قوڵیان لەمەڕ تەندروستی محەمەدی ڕاگەیاند کە لە زیندانی زنجانی باکوری ڕۆژئاوی ئێراندایە.

نێرگس محەمەدی تەمەن 48 ساڵان کاتێک لە ساڵی 2015 دەستگیرکرا، چالاکوانێکی دژ بە لەسێدارەدان و گوتەبێژی نێوەندی مافەکانی مرۆڤ بوو لە ئێران ئەو نێوەندەی کەلەلایەن وەرگری خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی شیرین عەبادییەوە دامەزرابوو.

ئەو خانمەی کە دایکی دوو منداڵە سزای 10 ساڵ زیندانیکردن دراوە بە تاوانی " دامەزراندن و بەڕێوەبردنی گروپێکی نایایاسی" و چەندی تاوانی تریش خراوەتە پاڵی.

ئەو شارەزایانەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کەلەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەستنیشان کراون بەڵام لە بری نەتەوە یەکگرتووەکان لێدوان نادەن، دەڵێن محەمەدی لە کۆتایی مانگی شەشەوە نیشانەکانی کۆڤد19ی تیادا دەرکەوتووەو پاشان رەوشی تەندروستی بەرەوخراپبوون چووە و لە 5 ی مانگی 7 وە ڕەوشی تەندروستی ئێجگار خراپە.

ئەو لە هەشتی مانگی 7 تاقیکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ ئەنجام دراوە بەڵام هەتا ئێستا ئەنجامەکەی پێنەدراوەتەوە.

ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خراپترین شیوە کاری تێکردووە.

XS
SM
MD
LG