Accessibility links

باشاران: هەڵوێستی هەدەپە لەسەر توندوتیژی دژ بە ژنان ڕوونە


لە هەفتەی ڕابوردوو نێوی دوو پەرلەمانتاری هەدەپە بە هۆی توندوتیژی و دەستدرێژی بۆ سەر ژنان لە تورکیا هاتنەبەرباس.

یەکێک لەوانە نوێنەری موش مەنسور ئیشک بوو کە گوایە توندوتیژی بەرامبەر هاوژینەکەی ئەنجام داوە.

ئەوی تریش نوێنەری ماردین توما چەلیک بوو، کە داواکاری گشتی ماردین بە تۆمەتی ئەوەی گوایە لە ساڵی 2018 دەستدرێژی کردۆتە سەر ژنێک دۆسێی لە دژی کردۆتەوە.

هەردوو پەرلەمانتار دژی ئەو ئیدیعایانە وەستاونەتەوە،بەڵام ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لێکۆڵینەوەی لەسەر بابەتەکە دەکات.

گوتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە ئایشە ئاجار باشاران دەڵێت هەڵوێستی هەدەپە لەسەر توندوتیژی دژ بە ژنان ڕوونە جا لەلایەن هەرکەسێکەوە ئەنجام بدرێت. ئێمە دژی توندوتیژی و دەستدرێژی کردنە سەر ژنانین.

ئەو گوتیشی " توندوتیژی دژ بە ژنان هێڵی سورە لای هەدەپە. ئێستا لێکۆڵینەوە دەکرێت و لە داهاتوودا ئێمە بڕیاری خۆمان دەدەین. با ژنان هیچ گومانێکیان لە هەڵوێستی هەدەپە نەبێت."

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان خەجیجان فەرقین لە دیاربەکرەوە

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:08 0:00


XS
SM
MD
LG