Accessibility links

ئێران لەسێدارەدانی سێ کەس ڕادەگرێت کە بە هۆی خۆپیشاندانەکانی مانگی 11 سزا دراون


لە دەستە ڕاستەوە: ئەمیرحسێن مورادی، محەمەد ڕەجەبی و سەعید تەمجیدی
لە دەستە ڕاستەوە: ئەمیرحسێن مورادی، محەمەد ڕەجەبی و سەعید تەمجیدی

ئێران لەسێدارەدانی ئەو سێ کەسەی ڕاگرتوو کە پەیوەندییان بە خۆپیشاندانە کوشندەکانی مانگی یانزەوە هەیە ئەوانەی پاش بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی ڕوویان دا. پارێزەری یەکێک لەو کەسانەی کە تاوانبار کراوە ڕۆژی یەکشەممە هەواڵەکەی بۆ ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی پشتڕاست کردەوە.

بابەک پاکنیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاند " ئێمە داواکارییەکمان پێشکەش کرد تا دادگاییەکە لە دادگای باڵا ئەنجام بدرێتەوە، ئەوانیش پەسەندیان کرد. هیوادارین، سزاکە بگۆڕێت."

دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە هەفتەی ڕابوردوو ڕایگەیاند دادگایەک سزای مەرگی بەسەر ئەو سێ کەسەدا سەپاندووە. هەروەها گوتیشی بەڵگە لە تەلەفۆنەکانیاندا دۆزراوەتەوە کە گڕیان لە بانک، پاس و باڵەخانە حکومەییەکان بەرداوە.

ئەو سێ کەسە بریتین لە ئەمیر حسێن مورادی تەمەن 26 ساڵان کە لە دووکانێکی موبایل کاری دەکرد، سەعید تەمجیدی تەمەن 28 ساڵانی خوێندکار و محەمەد ڕەجەبی تەمەن 26 ساڵان.

هەر چوار پارێزەرەکەی کە لەو دۆسێیەدا کار دەکەن بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردۆتەوە و لە ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ئێرانیش بڵاو کراوەتەوە تیایدا دەڵێن " ئێمە هیوایەکی زۆرمان هەیە کە بڕیارەکە بگۆڕدریت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی یەکێک لە دادوەرەکانی دادگای باڵا پێشتر دژی ئەو بڕیارە بوو."

لەو کاتەوەی سزاکە ڕاگەیەندرا بە شێوەیەکی فراوان داوای ڕاگرتنی ئەو سزایە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە ژێر هاشتاگی " لەسێدارە مەدە" دەستیپێکرد بۆ ڕاگرتنی لەسێدارەدان لە وڵاتەکەدا.

XS
SM
MD
LG