Accessibility links

ئەحمەد ئەسکەندەری: ڕێبەرانی ئێران بۆ ئەوەی بمێننەوە، ئامادەن لەگەڵ شەیتانیش پەیمان ببەستن


ئەحمەد ئەسکەندەری
ئەحمەد ئەسکەندەری

ئێران و چین زۆر بەهێمنی لەم دوایانەدا ڕێککەوتنێکیان بۆ هاوکاری ئابوری و ئاسایشی واژووکردووە، ڕێگە خۆش ئەکات بۆ وەگەرخستنی بایی ملیارەها دۆلاری چین لە وزەو کەرتەکانی تری ئێراندا لەلایەک، و لەلایەکی ترەوە، هەوڵەکانی بەڕێوبەرایەتی سەرۆکی ئەمەریکا بەلاوەدەنێت بۆ گۆشەگیرکردنی ئێران بەهۆی پرۆگرامی ناوکی و خواستەکانی لەشکرییەوە.

ئایا ئێران بۆ لەم کاتەدا ڕێککەوتنی لەو جۆرەی لەگەڵ چین مۆرئەکات ؟ بەم ڕێککەوتنە، تا چەند دەرفەت دەخۆڵقێت بۆ ئێران لەگەمارۆکانی خراونەتە سەری قوتاری بێت؟ چین چ هەلوێستێکی ئەبێت ئەگەر ئەمەریکا هەوڵی درێژەکردنی ئابلوقەی چەکی بەسەر ئێران بدات؟

بەرێزئەحمەد ئەسکەندەری شارەزای سیاسی بنکە لە سوید لەو بارەیەوە دەڵییت '"بە بڕوای من ، واژووکردنی ئەم ڕێککەوتنە سەرشۆرییەکی گەورەیە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەر ئەوەی بەپێ بەندەکانی، چین دەسەڵاتێکی گەورە پەیدا دەکات لە ئێران، تەنانەت لە هێندی شۆیندا‌ هێزی ئاسایشی خۆی ئەهێنێت. چین بەدوای بەرژەوەندی خۆیەتی و ئێران زۆر زۆر لە بارودۆخێکی خراپدایە بۆیە ئەم ڕێککەوتنەی قبوڵکردووە".

فەرموون لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە، گۆی لە دەقی گفتوگۆکە بگرن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:14 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG