منداڵێکی تەمەن 13 ساڵ بە ناوی فاتمە ئەلئارسەلان لە میانەی شەڕی خەندەقەکان لە شارۆچکەی هەزەخا لە ناوچەی شیرناخ کوژرا.
دەوڵەتی تورکیا دەڵێت فاتمە ئەندامی ڕێکخستنە چەکدارییەکانەو تیرۆرستە بۆیە داواکاری گشتی بەهۆی ئەو ئیدیعایە لێکۆڵینەوەکانی ڕاگرت و دەڵێت پێویست بە کردنەوەی دۆسێیەک ناکات.
دادگای شەرناخیش ڕێگەی بە گوێگرتن لە گەواهیدانی کەسێکی نەناسراو داوە کە دەڵێت فاتمە شەڕڤان بووە.
بەڵام باوکی فاتمە دژی ئەو ئیدعایەیەو دەڵێت کچەکەی هێشتا منداڵێکی بچووک بوو کە بۆ " یاری دەگریا".
پارێزەر فەیسەڵ ڤەسەک دەڵێت لە هەمان کاتدا مناڵێکی تر هەر لە تەمەنی فاتمە کاتێک لە خەندەقەکان هەڵات ڕزگاری بوو، دادگا ئەوەی تاونبار نەکرد. ئەو دەڵێت " ئەگەر فاتمەش نەکوژرایە ئەو کاتە ئەویش سزا نەدەدرا، بەڵام چونکە کوژراوە دەیانەوێت وەکو تیرۆرست بیناسێنن."
زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان خەجیجان فەرقین ببیست.