Accessibility links

ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لەکەرکوک و گەرمیان لە زیادبووندایە


تا دێت ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای کەرکوک و ناوچەی گەرمیان ڕوو لە هەڵکشان دەکات، ژمارەی گیان لەدەستدانیش ڕوو لە بەرز بوونەوە دەکات، بەشێوەیەک لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 17 کەس گیانیان لەدەستداوە.

کەرکوک

ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی کەرکوک توشی کۆرۆنا بوون، بەڵام خەڵکێکی زۆر سەردانی نەخۆشخانەکانیان نەکردووە و لەنێو ماڵەکانی خۆیاندا، خۆیان کەرەنتینە کردووە، هەروەک تا ئێستا تەندروستی کەرکوک 2247 توشبووی بەفەرمی ڕاگەیاندووە.

بەپێی ئامارەکانی تەندروستی کەرکوک، تا ئێستا 114 کەس لەو پارێزگایە بەکۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، چاوەڕوانی بەرزبوونەوەی ژمارەی گیان لەدەستدانیش دەکرێت.

دلێر شوانی ئەندامی شانەی قەیرانە تەندروستیەکانی کەرکوک، بەدەنگی ئەمەریکای وت"ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لەعێراق بەگشتی و لەکەرکوک بەتایبەتی تا دێت بەرز دەبێتەوە."

وتیشی"خەڵکێکی زۆر خۆی ناپارێزێت، بۆیە رێژەی توشبووان تا دێت بەرز دەبێتەوە."

لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لەکەرکوک، 7 توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، کە یەکێکیان عەمید ئەفراسیاو کامیل ی وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بوو.

دلێر شوانی وتی"عەمید ئەفراسیاو ماوەی چەند ڕۆژێکە لەنەخۆشخانەی کۆماری لەژێر چاودێری پزیشکیدایە، بەڵام دوێنی کۆچی دوایی کرد.

گەرمیان

ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی مەترسیدار لەناوچەی گەرمیان بڵاو بووەتەوە، بەرپرسانی تەندروستی پێشبینی دەکەن نزیکەی 45 هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بووبێت، کە زۆربەی توشبووان بۆ چارەسەر، لەنێو ماڵەکانیاندان، یان ڕوو لە دەرمانخانە و نۆرینگەکان دەکەن.

وریا محەمەد سەرپەرشتیاری کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی کەلار، بەدەنگی ئەمەریکای وت"لەدوێنێ شەمەوە، 10 کەس لەگەرمیان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە."

وتیشی" 84 کەس لەژێر چاودێری پزیشکیدان، باری تەندروستی بە شێکیان خراپە."

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:03:37 0:00


XS
SM
MD
LG