Accessibility links

ئاوڕێک لە پێگەی و کەسایەتی عەبدولڕەحمانی قاسملوو


سێزدەی مانگی هەفت، دووشەممە، ساڵیادی تیرۆرکردنی دکتور عبدولڕحمانی قاسملوو، سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە

سیانزەی مانگی هەفت، دووشەممە، ساڵیادی تیرۆرکردنی دکتور عبدولڕحمانی قاسملوو، سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە.

کاریگەرییەکانی تێرۆری قاسملوو لەسەر بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە ئێران چی بوو؟ ئاخۆ سەرکردەکانی دوای قاسملوو توانیویانە ئەو بۆشاییە پڕبکەنەوە کە لێکۆڵەرانی سیاسی کورد پێیان وایە دوای قاسملوو دروستبوو؟

قاسملوو یەکێک بوو لەو سیاسییە کوردە کەمانەی کە پەیوەندییەکی ئەوروپی بەرفراوانی هەبوو. بە مردنی قاسملوو تا ڕادەیەکی زۆر ئەو پردانەی پەیوەندی کە بزوتنەوەی ئازادیخوازی کوردی لە ئێراندا هەیبوو بە خۆرئاواوە پچڕا و زۆر لاواز بوو. ئەم هێزەی قاسملۆ لە چییەوە هاتبوو، کە هەم لەسەر ئاستی ناوەوە و دەرەوە جۆرە کاراکتەرێکی کاریزمای هەبووە؟

تێرۆرکردنی دکتور قاسملوو تا ڕادەیەک دەریخست کە هێزی دیپلۆماتیکی کوردی ئێجگار لاوازە. نە لە کاتی تێرۆرەکەدا و نەدواتر ئەم کارە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر پەیوەندیی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا دانەنا، هۆیەکانی ئەمە دەگەڕێننەوە بۆچی؟

ئەو برینانەی کە تێرۆری قاسملوو لە جەستەی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی ئێراندا دروستیکرد ساڕێژبووە؟ بە جۆرێک بتوانین بڵێن ئەم ڕوداوە بووە بە بەشێک لە ڕابوردوو، یاخود کاریگەری ئەم تێرۆرە تا ئەمڕۆش درێژەی هەیە و ئاسەوارەکانی بەسەر نەچوون؟

قاسملوو یەکێک بوو لە سیاسییە ڕۆشنبیرەکانی کورد. ئەمڕۆ مۆدێلی سیاسی ڕۆشنبیر بەرەو نەمان دەچێت، بەتایبەت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا. ئاخۆ گرنگی قاسملوو لە ڕۆشنبیریی و جیهانبینی قاسملوودا بوو یان لە تاکتیک و ستراتیژی سیاسی ئەم مرۆڤەدا، پەیوەندی ڕۆشنبیر و سیاسی لە لای قاسملوو چۆنە؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە بەفراو نووری لەگەڵ جەعفەر حامیدی ئەندامی پیشووی کومیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران وتوویژێکی کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:42 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG