Accessibility links

بەهرە حەمەڕەش: ئاستی پێشکەوتنی کۆمەڵگەی ئێمە لەو ئاستە نییە بتوانن بەشێوەیەکی دروست تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەکاربهێنن، بۆیە زیانەکانی زیاتربووە


بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەشێوەیەکی نادروست چەندین گرفت و درزی خستۆتە ناو کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەندێک جاریش پەلی بۆ گرفتی خێزانی و لێکترازانی خێزانی بردووە، ئایا تا چەند تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هۆکاری دروستبونی گرفتی کۆمەڵایەتین لە هەرێمی کوردستاندا؟

لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکاوە لەگەڵ نوسەرو چالاکەوانی مافەکانی مرۆڤ بەهرە حەمەڕەش تیشکی زیاتر دەخەینە سەر ئەم بابەتە.

بەهرە حەمەڕەش دەڵێت " بەر لەهەموو شتێک پێویستە سەیری ئاستی پێشکەوتنی ئەو کۆمەڵگەیە بکرێت بۆ بابەتەکە ،دەشڵێت ئێمە کۆمەڵگایەکی دواکەوتوین بەهەموو پێوەرەکانەوە، لە دەرەوەی کۆمەڵگەی خۆمان کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە لە ڕووی دواکەوتنەوە پێی دەوترێت جیهانی سێیەم،بۆیە هەتا ئایدۆلۆژیاکانیش بۆ ئێمە هاوردەن و بەرهەمی ئەقڵی مرۆڤی ئێمە نین، بۆیەشە هۆشیاری مامەڵکردن لەگەڵیاندا وەک پێویست نیە یاخود کەمە لەگەڵ."

خاتو حەمە ڕەش دەشڵێت "تەکنۆلۆجیا لە کۆمەڵگەی ئێمە هەموو کەسێک دەتوانێت بەئاسانی دەستی پێبکات بۆیە زیانەکانی زۆرتربوو بەتایبەت لەسەر ڕەوشی کۆمەڵگەدا، لەگەڵ ئەوەی کە هەموو شتێک لایەنی ئەرێنیو نەرێنی هەیە بەڵام تەکنۆلۆجیا لە کۆمەڵگەی ئێمەدا لایەنی نەرێنی زۆر زیاترە، وە هەر شتێک هۆشیاری بەکارهێنانی نەبوو زەمینەسازی بۆ بەکارهێنانی نەکرا بێ گومان بە شێوەیەکی دروست بەکار ناهێرێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:11 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG