Accessibility links

مەڕاسیمی بەخاکسپاردنی شێخ محەمەد عوبدولکەریم کەسنەزانی


پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی تەرمی شێخ محەمەد عەبدولکەریم کەسنەزانیی بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە نەخۆشخانەیەکی ئەمەریکاوە گەیشتەوە شاری سلێمانی و دوای پێشوازیکردن لە تەرمەکەی لەلایەن پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکرەوە، بەرەوە تەکیەکەی بردرا کە هەزاران دەروێشی قادریی کەسنەزانی لە زمان و نەتەوە و وڵاتی جیاوازەوە چاوەڕوانیان دەکرد. بەشێکی بەرچاوی ئامادەبوانیش کوردی ئێران بوون و ڕۆژێک پێش ئەوە سنوریان بەزاند کە ژمارەیان زیاد لە ٥٠٠ کەس دەبوو.

لەکاتێکدا سنورەکان داخراون بەڕووی هاوڵاتیاندا بەمەبەستی ڕێگری لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەم هەنگاوەی دەروێشەکان بوویە جێی نیگەرانی کاربەدەستانی تەندرووستی و محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کردبوو کە ئەم مەراسیمە لە ماوەی دوو هەفتەدا کارەسات درووستدەکات.

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان ڕێباز مەجید لە سلێمانی

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:19 0:00


XS
SM
MD
LG