بۆ یەکەم جار ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا دەرکەوتووە، ئەو شوێنەی کە چەندین کەمپی قەرەباڵغی ئاوارەکانی تێدایە.
ئەو کەسەی کە توشی ڤایرۆسەکە بووە پزیشکێکە لە ئیدلب کە هەر دەستبەجێ پاش هەستکردن بە نیشانەکانی خۆی کەرەنتینە کردووە. کاربەدەستان دەڵێن هەمو ئەو کەسانەی لەگەڵیدا بەریەککەوتنیان هەبووە تاقیکردنەوەیان بۆ دەکرێت.
ڕێکخراوەکانی خزمەتگوزاری تەندروستی و هاوکاری کردن ناسراو بە UOSSM لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند ڤایرۆسەکە دەشێ وەکو گڕێک زۆر بە خێرایی بە نێو کەمپی پەنابەراندا بڵاو ببێتەوە.