Accessibility links

جەبار یاوەر : دەبێت عیراق بەشێوەیەکی جدی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم چارەسەربکات


جەبار یاوەر
جەبار یاوەر

تورکیا بەبیانوی هێرشکردنە سەر پارتی کرێکارانی کوردستان، لەشکرکێشی بۆ ناو هەرێمی کوردستانی عیراق کردووە، و لەدەرئەنجامدا ژیانی دانیشتوانی ناوچەکەی خستۆتە مەترسییەوە، و ژمارەیەك هاوڵاتی کوژراو بریندار بوون ، جگە لەوەی زۆربەی گوندنشینەکانی سەر سنوور، زیدو ماڵی خۆیان لەترسانا بەجێهێشتووە. عیراقێش لەم دواییەدا هەڕەشە ی کردووە سکاڵا لەسەر تورکیا لە نەوەیەکگرتووەکان تۆماردەکات.

لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ بەرێز فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عیراق لەو بارەیەوە گوتی دەبێت حکومەتی عیراق هەوڵی جدیتربدات ئەم کێشەیە لەگەڵ حکومەتی تورکیا و تەنانەت پەکەکەش باسبکات و چارەسەربکات و ئەم گرفتە بەڕێگەی سیاسیەوە کۆتایی پێبهێنرێت.

فەرموون لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە گۆی لەدەقی گفتوگۆکە بگرن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:48 0:00


XS
SM
MD
LG