Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: حەسەن زیرەک


کێ بێت لە ئێمە ناوی حەسەن زیرکی نەبیستبێت، یان لەگەڵ دەنگ و ئاوازی ئەم هونەرمەندەماندا نەژیابێت.

حەسەن زیرەک هەر تەنها هونەرمەندێکی گۆرانیبێژ نەبووە، بەڵکو بە هەموو مانایەک خوێندنگەیەکی گەورەش بووە بۆ گۆرانی و موزیکی کوردی و زۆرێکیش لە هونەرمەندان و نوسەرانی ئەمڕۆش بە گەنجینەی گۆرانی و ئاوازی کوردی دادەنێن.

هێشتا هاوڕاییەک نییە لەسەر ئەوەی ئایا زیرەک لە تەواوی تەمەنیدا چەند گۆرانی تۆمار کردووە یان زیندو کردۆتەوە. هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن "حەسەن زیرەک نزیکەی دوو هەزار گۆرانی تۆمارکراوی هەیە."

حەسەن زیرەک (1921-1972) ژیانێکی سادەی نەبوو، هەر لە منداڵییەوە هەژاری و نەداری تەنگی پێهەڵدەچنن، هەرچەندە لە تەمەنی 10 بۆ 11 ساڵیدا بەهرە هونەرییەکانی ئەم گەنجینەیە دەردەکەون، بەڵام پێناچێت ئەو بەهرە و تواناییەش لە مەینەتییەکانی ژیان ڕزگاری بکەن.


میوانی بەرنامە:

توانا حەمە، ئیتنۆموزیکۆلۆژیست

لە وتارێکی سەرنج ڕاکێشدا، هونەرمەند توانا حەمە (ئەگەر بە هەڵەدا نەچووبم ساڵی 2012 بڵاوی کردۆتەوە بە ناوی {یادێک بۆ حەسەن زیرەک یا بۆ بچوککردنەوەی} لەو نوسینەیدا لە زاری حەسەن زیرەک خۆیەوە بۆمانی دەگێڕێتەوە لە ژیانیدا ئەم هونەرمەندە گەورەیەمان لە چ نەهامەتییەکدا ژیاوە.

توانا حەمە لەو وتارەیدا ئاماژە بە ناوی چەند کەسایەتییەکی هونەری دەکات لە نەتەوەکانی تر و دەنوسێت "پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئەم کەسایەتیانە چیان کردووە بۆ میللەتەکانیان تا بەم شێوە یە ناوەکانیان بەرز ڕادەگرن؟ وەڵام :تەنھا موزیک و گۆرانی پرسیارێک دی ئەی (زیرەک)؟ ئەویش تەنھا گۆرانی و موزیک. ئەی ئێمە چیمان بۆ زیرەک کرد بۆ ساڵیادەکەی؟"

توانا حەمە، هونه‌رمه‌ند و لێکۆڵه‌ری بواری موزیک (ئیتنۆموزیکۆلۆژیست) وەڵامی پرسیارەکانی ژیان لە فەرهەنگدا دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:30 0:00

XS
SM
MD
LG